به‌دواداچوون بۆ گرته ڤیدیۆیی مامۆستا‌و خوێندكاره‌كه ده‌كرێت
kurdistani 10:48 AM - 2014-11-28رێگا به مامه‌ڵه‌ی نادروست نادرێت دژی خوێندكار
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه پێكهێناوه كه مامۆستایه‌ك به‌شێوازێكی نه‌شیاو له خوێندكارێك ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له تۆڕه كۆمه‌ڵاتیه‌كاندا بڵاوبوه‌وه، كه له یه‌كێك له خوێندنگاكانی شاری سلێمانی مامۆستایه‌ك به شێوازێكی نه‌شیاو بێ به‌زه‌ییانه له خوێندكارێك ده‌دات و ئازاری ده‌دات، له و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ 28-11-2014، مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی به‌ێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: له دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه وه‌ك په‌روه‌رده‌ی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمان بۆ به دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه پێكهێناوه‌و ئه‌و لیژنه‌یه دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌كانی سزای یاسای ئه‌و مامۆستایه ده‌دات كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه.
وتیشی: وه‌ك په‌روه‌رده هه‌میشه ئێمه مامۆستایان وا راده‌هێنین كه به جوانترین و رێك و پێكترین شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا بكه‌ن و په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن، هه‌روه‌ها په‌روه‌رده رێگای تری هه‌یه نه‌ك لێدان بۆ مه‌مه‌ڵه‌كردن له‌گه‌لچ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كاری نه‌شیاو ده‌كه‌ن زیان به‌مامۆستا ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌ویش له‌ر ێگه‌ی ناردن به‌شوێن كه‌سوكاری خوێندكار یان ئه‌گه‌ر نا كاری زۆرنه‌شیاو خوێندكار بێ به‌ش ده‌كرێت له خوێندن، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك په‌روه‌رده رێگاناده‌ین مامۆستا شێوازی سزادانی نه‌شیاو به‌رامبه‌ر خوێندكار به‌كار بهێنێت وه‌ك لێدان و شكاندنی ده‌ست و په‌نجه.
مامۆستا نه‌جمه‌دین وتیشی: ئه‌و خوێندكاره تائێستا داوای یاسایی به‌رمبه‌ر مامۆستاكه‌و خوێندمگاكه به‌رزنه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام داواكاری گشتی له‌و رووداوه ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌و گرته ڤیدۆییه‌كه‌ش ته‌سلیم به داواكاری گشتی كراوه.
PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د - سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27