riklam

هێزه‌كانی یه‌په‌ژه‌ زه‌برێكی كوشنده‌ به‌داعش ده‌گه‌یه‌نن

kurdistani 10:22 AM - 2014-11-28
چه‌ندین تیرۆرستی داعش كوژراون

چه‌ندین تیرۆرستی داعش كوژراون

یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن یه‌په‌ژه‌ له‌ چه‌ندهه‌ڵمه‌تێكدا له‌ كۆبانێ چه‌ندین داعش ده‌كوژن.

یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن یه‌په‌ژه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، هێزه‌كانی یه‌په‌ژه‌ له‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی بێ وێنه‌دا له‌ به‌ره‌ی باشوری كۆبانێ 7 تیرۆرستی داعشیان كوشتووه‌و چه‌ندین زه‌ره‌رو زیانیان به‌و تیرۆرستیانه‌ گه‌یاندوه‌، هه‌روه‌ها له‌گوندی عه‌ربوش-ی باشوری كۆبانێ دوو تیرۆرستی داعش كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌كی قورس و مام ناوه‌نددا گیراوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاندوه‌، هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر داعش له‌ كۆبانێ و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و له‌و روه‌شه‌وه‌ چه‌ندین هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی داعش ئه‌نجامدراوه‌و چه‌ندین داعش كوژراون و زیانێكی زرۆیش به‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ كه‌وتووه‌.
 
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket