riklam

به‌وێنه‌.. هه‌ره‌س هێنانی به‌شێك له‌ شاخی كه‌لكه‌سماق

kurdistani 09:50 AM - 2014-11-28
به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه‌ رێگاكه‌ هه‌ره‌سی هێناوه‌

به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه‌ رێگاكه‌ هه‌ره‌سی هێناوه‌

شه‌وی رابردوو له‌ ئه‌نجامی باران بارینی زۆر له‌ سنوره‌كه‌ به‌شێك له‌ شاخی كه‌لكه‌سماق هه‌ره‌سی هێناو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك رێگای نێوان كۆیه‌ و دوكان داخراو ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروست بوو.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پشتیوان ئه‌حمه‌د حاته‌م سه‌رۆكی شاره‌وانی دوكان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی باران بارینه‌وه‌ به‌شێك له‌ شاخی كه‌لكه‌ سماق هه‌ره‌سی هێناوه‌ بۆته‌ هۆی دروست بوونی ئاسته‌نگی هاتوچۆ، ده‌ست به‌جێ له‌گه‌ڵ به‌شی خزمه‌تگوزاری گه‌یشتینه‌ شوێنی روداوه‌كه‌و شه‌قامه‌كه‌مان پاككردوه‌ به‌ رووی هاووڵاتیان و شۆفێران و خۆشبه‌ختانه‌ هیچ رووداوێكی نه‌خوازراویش رووی نه‌داوه‌.

سه‌رۆكی شاره‌وانی وتیشی: جگه‌ له‌ قوڕ و لیته‌كی زۆر له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ چه‌ندین تاشه‌ به‌ردی گه‌وره‌ش هه‌رسی هێناوه‌و كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ بۆیه‌ داواكرین له‌ هاووڵاتیان و شۆفێران كه‌ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ ده‌ست به‌جێ په‌یوه‌ندی به‌ تیمه‌كانمانه‌وه‌ بكه‌ن تا بێن به‌هانایانه‌ووه‌ شه‌قامه‌كان پاك بكه‌ینه‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ی هه‌ێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ قه‌زای دوكان روده‌دات، بۆیه‌ شاره‌زایانی بواری هاتوچۆ ته‌ئكیدله‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بوونی فه‌رمانگه‌یه‌كی رێگاوبان پێویسته‌ بۆ قه‌زاكه‌، چونكه‌ به‌و پێیه‌یی زۆرترین رێگاكانی دوكان شاخاوین و حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ زۆر روو ده‌ده‌ن له‌ كاتی باران باریندا.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د- دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket