riklam

راگەیەندراوێك لەمەڵبەندی خانەقینی یەكێتیەوە لەبارەی جەلەولاو سەعدیە

kurdistani 09:57 PM - 2014-11-27
سەركەوتن‌ و پاراستنی ئەم دەستكەوتە پێوستە

سەركەوتن‌ و پاراستنی ئەم دەستكەوتە پێوستە

كۆمەڵانی خۆڕاگری خەڵكی كوردستان، كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان..
 
ئێمە وەك مەڵبەندی (8)ی رێكخستنی خانەقینی (ی.ن.ك)، پیرۆزبایی گەرمی ئازادكردنی هەردوو شاری جەلەولا و سەعدیەتان لێدەكەین، كە خۆینی پاكی پۆلێك شەهیدی نەمر بوە هەوێنی ئەم سەركەوتنە، سەری رێزیش بۆ رۆحی بەرزە فڕیان دادەنوێنین و هیوای زوو چاكبونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
 
جەماوەری كوردستان!
وەك ئاگادارن لەماوەی چوار مانگی رابردوودا، سەنگەرەكانی بەرگری لەخاك و نیشتمان، لەدوا سنوری باشوری كوردستان، پڕە لەجوامێریی و قارەمانێتی. بەئیرادەی رۆڵە بەجەرگەكانی ئێوە، پێشمەرگەو فەرماندە قارەمانەكانتان، بەپشتیوانی‌و هاوكاریی هاووڵاتیانی سەرتاسەری كوردستان، ئەم سەركەوتنە گەورەیە هاتەدی. ئەمجارەش بەوێنەی مێژووی خەباتی رزگاری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، خۆنەویستانە، لەپێناو ئازادی، سەرفرازیی‌و رزگاری خاكدا، خوێنی زۆرمان بەخشی. لەسەر ئەم رێبازەش بەردەوام دەبین، هەتا دەگەینە ترۆپكی سەركەوتن.

گەلی ئازادیخوازی كوردستان!
هەڵبەتە سەركەوتن‌و پاراستنی ئەم دەستكەوتە پێوستە، كە لەئاست پیرۆزی ئەم خاكەدا بێت، تا جارێكی تر ئەم ناوچەیە، كە دوا سنوری كوردستانی باشورە، نەكەوێتەوە بەردەست دوژمن. لێرەشدا بەشانازییەوە، سوپاسی هەموو ئەو دامودەزگایانە دەكەین، كە هاوشێوەی هێزی پێشمەرگە، لەسەنگەرەكانی پێشەوەدا لەهەماهەنگی‌و هاوكاریدا بوون، ئەوانیش:
كارمەندانی تەندروستی، ئەندازیاران، سەرجەم دەزگا ئەمنییەكانی ناوشار، هێزە خۆبەخشەكان، ژنان، خوێندكاران، لاوان‌و گەنجان، كە جێ‌ پەنجەیان ئاشكرا‌و دیارەو مایەی سەربەرزیشە. هەروەك  ئەمە مانای یەكڕیزیی‌و پێكەوە كاركردن دەگەیەنێت، لەپێناو بەردەوامی سەركەوتندا.

راشیدەگەیەنین، ئێمە لەمەڵبەندی (8)ی رێكخستنی خانەقینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە، كە بەخوێن ئەم سەركەوتنە دەپارێزین‌و بەتەواوی باوەڕیشەوە چاوەڕێی سەركەوتنی گەورەترین، لەكۆبانی، لەشەنگال‌و ناوچەكانی تری دەوروبەری كەركوكی خۆشەویست.

جارێكی تر سەری رێزو نەوازش، بۆ گیانی پاكی ئەو شەهیدانە دادەنوێنین، كە بەخۆینی گەشیان ئەم داستانەیان تۆماركرد..
بژی ئیرادەی گەل، بژی پێشمەرگە..

مەڵبەندی (8)ی رێكخستنی خانەقین
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
27/11/2014

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket