riklam

پەیامی سكرتاریەتی مام جەلال بۆ خانەوادەی شەهیدانی جەلەولاو سەعدیەو تبچ و كەركوك

kurdistani 08:05 PM - 2014-11-27
بەخوێنی ئاڵیان ناوچەیەكی پان و بەرینیان لەداعش پاكردەوە

بەخوێنی ئاڵیان ناوچەیەكی پان و بەرینیان لەداعش پاكردەوە

سكرتاریەتی هەڤاڵ مام جەلال پرسەنامەیەكی  ئاڕاستەی خانەوادەو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی رزگاركردنی جەلەولاو سەعدیەو دەشتاییەكانی تبچ و باشووری كەركوك كرد،  ئەمە دەقەكەیەتی:

بەناوی یەزدانی مەزن و میهرەبانەوە
 بەڕێزان/خانەوادەو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی رزگاركردنی جەلەولاو سەعدیەو دەشتاییەكانی تبچ و باشووری كەركوك
سڵاوێكی گەرم

بەداخ و پەژارەی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبونی ئەو پۆلە شەهیدەمان پێگەیشت لەهەفتەی نەبەردییەكانی روبەڕووبوونەوەی  تیرۆریستانی داعشدا.
پرسەو ماتەمینی سەرۆك مام جەلال-تان پێڕادەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین.

هەمیشە رزگاربون و پاكردنەوەی ناوچەیەك یان بەشێكی خاكی كوردستان بەناشتنی چەند نەونەمامێك و بەخشینی گیانی چەند قارەمانێكی گیان لەسەر دەست بەدیهاتووە.

رۆڵەو كوڕە مێرخاسەكانی ئێوە ئەو قارەمانانە بون كە بەخوێنی ئاڵیان ناوچەیەكی پان و بەرینی گەرمە سێریان لەلیخنیی چەتەكانی داعش و تیرۆر پاككردەوەو بەخوێنی گەشیان جارێكی تر ئارامیی و ئۆقرەییان گەڕاندەوە بۆ بەشێكی كوردستان و سەر لەنوێ ئازادیی و روناكیان گەڕاندەوە بۆ هەردوو شاری جەلەولاو سەعدیەی خۆڕاگر، بۆیە ناو و هێمای ئەوان جێگەی شانازیی هەموانە .

لەپەروەردگارمان داوایە گیانی ئەم پۆلە شەهیدە بە بەهەشتی نەمران و شەهیدانی رێگای رزگاریی و دیموكراسیی شاد بكاتەوە و سەبوریی هەمو لایەك بدات و هەمیشە شادو سەرفراز بن .

داوای هەرچی زوتر شیفاو چاكبونەوەش بۆ بریندارەكانی ئەو داستانەو هەموو نەبەردییەكانی جەنگی دژی تیرۆرو بەگژاچونەوەی داعش دەكەین .

انا لله وانا الیە راجعون .
سكرتاریەتی هەڤاڵ سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket