riklam

نرخی نەوت هاڕەیكرد

kurdistani 07:41 PM - 2014-11-27
بەرمیلێك نەوت بوو بە 70 دۆلار

بەرمیلێك نەوت بوو بە 70 دۆلار

وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت كە ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك-ن  بڕیاریاندا هەناردەكردنی نەوت كەم نەكەنەوەو ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت زیاتر لە سێ دۆلار دابەزی.

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە رێكخراوی ئۆپیك كە 12 وڵات لەخۆدەگرێت، بڕیاریاندا هەناردەكردنی نەوت كەمنەكەنەوە.

عەبدوڵڵا بەدری ئەمینداری گشتی رێكخراوەكە لەبارەی كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت رایگەیاند:ئامانجیان نیە نرخێكی دیاریكراو بۆ نەوت دابنێن.

بەپێی بەیاننامەیەكی رێكخراوەكەش، دەبێت وڵاتانی ئەندام پابەندبن بەوەی كە بەرهەمێهانی نەوتی رۆژانە لەئێستادا 30 ملیۆن بەرمیل تێپەڕنەكات.

هاوكات عەلی نعێمی وەزیری نەوتی عەرەبەستانی سعودیش تەئكیدی لەسەر ئەوەكردوەتەوە كە بڕیارەكەیان گۆڕانكاری تێدا ناكرێت.  

لەماوەی چوار ساڵی رابرودا لەمانگی حوزەیرانی 20110وە ئەمڕۆ فرۆشتنی نەوت كەمترین نرخی تۆماركردو نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمریكی گەیشتە 70.75 دۆلار.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket