شێركۆ میروه‌یس: ئێمه شه‌ڕی پێكه‌وه ژیانمان كرد و ده‌یكه‌ین
kurdistani 05:34 PM - 2014-11-27یه‌كێتی ده‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێكه‌وه ژیانه
ئه‌مڕۆ 27-11-2014 له هۆڵی شه‌هیدانی هه‌ڵوی سور، هه‌ڤاڵ شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان ئیبراهیم عه‌لی ره‌زا نوێنه‌ری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆ كاروباری عه‌شایری له سنوری دیاله و شێخ ئه‌حمه‌د زرگۆشی به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی سه‌عدییه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و هۆز و رۆشنبیران و پیاوماقوڵانی حه‌وزی حه‌مرین كۆبوه‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، هه‌ڤاڵ شێركۆ میروه‌یس پیرۆزبای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و لایه‌نه ئه‌منیه‌كان كرد، له هاووڵاتیانی ناوچه‌كه به بێ جیاوازی، له ئازاد كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ناحیه‌كه و رۆڵی ئه‌و هێزانه‌ی به‌رزنرخاند، كه‌خۆنه‌ویستانه شه‌ریان كردووه دژی ناحه‌زانی ئازادی و دیموكراسی و به‌كژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ندێك كه‌س ویستیان ناوچه‌كه راده‌ستی داعش بكه‌ن، نه‌ك كورد، له كاتێكدا ئێمه شه‌ڕی پێكه‌وه ژیانمانكرد و ده‌كه‌ین، ئێمه ده‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ین.
هاوكات شێركۆ میروه‌یس هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه و لایه‌نه ئه‌منیه‌كان و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌كه‌یانی كرد و هیوای هه‌رچی زوو چاك بوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست.
هه‌ر له‌دریًژه‌ی قسه‌كانیدا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین باسی له بارودۆخی عیراق، له‌رووی خراپی و ئاڵوزی و ئیداره نه‌دانی به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به دووباره باشتركردن و توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته و نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزاكان كرد.
له‌ودیده‌شه‌وه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین به‌ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا رووبه‌رووی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه بۆته‌وه و ئاواره بونیان بۆ خانه‌قین و ناوچه‌كانی تر وه‌كو شوینێكی ئارام بۆژیان، ئه‌وه‌ی وت: پێمان ناخۆش بوو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌به‌رمه‌ترسی هه‌ره‌شه‌ی داعش ئاواره‌ی شار‌و شارۆچكه‌كان بوون، بۆیه پێوسته پێكه‌وه ده‌ست له ناوده‌ست سه‌ر له نوێ ژیان ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه له ناوچه‌كه دوای رزگاركردنی له‌ده‌ستی داعش، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانمان بتوانن به‌ئاسوده‌یی و ئارامی بژین، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئێمه خه‌لكێك نین به نه‌فه‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه بیر بكه‌ینه‌وه، هه‌میشه بیرمان له داهاتوو كردووته‌وه بۆ باشتر كردنیپه‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه سیاسه‌ت نه‌كه‌ین قوربانی دان و هه‌ره‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه ئه‌م ماڵه به ماڵی هه‌مووتان ده‌زانین و سیاسه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال په‌یره‌و ده‌كه‌ین، چیمان پێی بكرێت بۆ خه‌ڵكی خۆمان، خۆمان به خزمه‌تكاری خه‌ڵكی خۆمان و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به كه‌رامه‌تی خۆمان ده‌زانین و هه‌مووشتان كه‌سوكارمانن.
له‌كۆتای قسه‌كانی دا هه‌ڤاڵ شێركۆ میروه‌یس به ئاماژه كردن بۆ هه‌ماهه‌نكی زیاتر و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه و گه‌شه‌پێدانی له رووی خزمه‌ت گوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند: قبوڵ ناكه‌ین هیچ كه‌سێك جارێكی تر زۆڵم له ناوچه‌كه بكات، چونكه ئێمه به‌شانازییه شه‌هیدمان داوه بۆ دووباره بونیادنانی ناوچه‌كه و هه‌موو كادره‌كانیشتمان ماڵ و حاڵیان له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه توند ره‌وانه‌وه رووخاوه، له هه‌ر كه‌سێكیش باشتر ئه‌زموونمان له رابردووه تاڵه‌كان وه‌رگرتووه، بۆیه ئێمه خێزانێكین ده‌مانه‌وی پێكه‌و بژین و بیر بكه‌ینه‌وه و بڕیار بده‌ین، بۆیه ئه‌گه‌ر گه‌وره‌تر له داهاتووی ناوچه‌كه بروانین ده‌توانین كاری گه‌وره تر پێكه‌وه بكه‌ین و ئه‌ركه‌كه ئه‌ركیكی قورس نیه، چونكه تا ئه‌و شوێنه‌ی به ئێمه بكرێت ده‌یكه‌ین.
PUKmedia دیارجه‌وهه‌ر-خانه‌قین
هەواڵی زیاتر
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23