riklam

سه‌رۆك كۆمار: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتی چیك به‌هێزترده‌كه‌ین

kurdistani 05:09 PM - 2014-11-27
چیك گرنگی به‌ هاوكاری و پشتیوانی عیراق به‌رامبه‌ر تیرۆرستان ده‌دات

چیك گرنگی به‌ هاوكاری و پشتیوانی عیراق به‌رامبه‌ر تیرۆرستان ده‌دات

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 27 – 11- 2014 د.فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازی له‌ به‌ڕێز لوبومیر زورالیك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیك و وه‌فدی هاوڕێی كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك مه‌عسوم ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه‌ عیراق په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتی چیك وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دۆست، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئاماده‌ی عیراق بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی چیك و پێویستی په‌ره‌پێدانی هاوكاریی دولایه‌نه‌ له‌ هه‌موو ئاسته‌ جیاجیاكان .

سه‌رۆك كۆمار روناكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و به‌ره‌وپێشچونانه‌ی كه‌ له‌بواره‌كانی سیاسی و ئه‌منی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ به‌دیهاتوه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌سه‌ر تۆڕی تێرۆریستی داعشدا به‌ده‌ستهاتووه‌، هه‌روه‌ك هه‌ماهه‌نگی گشتگیر له‌ نێوان دامه‌زراوه‌ باڵاكانی حكومه‌ت هه‌یه‌، له‌ پێناو چه‌سپاندنی ئاشتی و ئارامی له‌ وڵاتدا.

سه‌رۆك كۆمار به‌بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌و یارمه‌تی و هاوكارییانه‌ كرد كه‌ وڵاتانی ئه‌وروپا پێشكه‌شیان كردووه‌، له‌ناویشیاندا كۆماری چیكی دۆست له‌بواری سه‌ربازی و به‌هاناوه‌ چونی لێقه‌وماوان و ئاواره‌بووه‌كان، راشی گه‌یاند عیراق پێویستی به‌ هاوكاری زیاتر هه‌یه‌ له‌ زۆربه‌ی بواره‌كان.

له‌لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیك سوپاسی سه‌رۆك كۆماری كرد، بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی لێیكردوه‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پشتیوانی چیك بۆ بنیادنانی عیراقی دیموكراتی هه‌روه‌ك دوپاتیشی كرده‌وه‌، كه‌ سه‌قامگیربونی عیراق له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانیانه‌ و گرنگی به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌ده‌ن له‌ دژی تێرۆر به‌وپێیه‌ی ئه‌وه‌ جه‌نگی ته‌نیا عیراق نیه‌ به‌ڵكو جه‌نگی هه‌موو جیهانه‌ له‌به‌رامبه‌ر تێرۆر.

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیك رونیشی كرده‌وه‌، كه‌ چیك كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی زیاتری جیهان به‌ده‌ست بهێنرێت بۆ عیراق له‌ هه‌موو روه‌كانی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیك داوایه‌كی سه‌رۆك كۆماری چیكی گه‌یانده‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی وڵاتی چیك بكات .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket