riklam

به‌شێكی گرنگ له‌ مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 04:38 PM - 2014-11-27
پێش یادی كیمیبارانی 2015 ئه‌و به‌شه‌ نوێیه‌ ده‌كرێته‌وه‌

پێش یادی كیمیبارانی 2015 ئه‌و به‌شه‌ نوێیه‌ ده‌كرێته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێشنیاری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌ رابردوودا مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ دروستكرا، به‌ چه‌ندین به‌شی جیاواز و گوزارشتیان له‌ تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرد، له‌ ئێستاشدا ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی گه‌وره‌ له‌ مونۆمێنته‌كه‌ ده‌كرێت كه‌ خۆی له‌ نیشاندانی ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگای تاوانه‌كانی عیراق و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگانه‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌ چه‌كی كیمیاوی پێ كیمیباران كراوه‌.

سه‌رخیڵ غه‌فار به‌رِێوه‌به‌ری مونۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانیكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كان  كۆ كراونه‌ته‌وه‌  كه‌ خۆی له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق و به‌ ڵگه‌كانی كه‌یسه‌كانی  هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال و به‌رزانیه‌كان و ته‌واوی كه‌ یسه‌كانی دیكه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌بینێته‌وه‌.

وتیشی: له‌ چوارچێوه‌ی به‌شێكی نوێدا و له‌ پێش یادی كیمیبارانی 16-3-2015 وه‌ ئه‌و به‌شه‌ نوێیه‌ ده‌كرێته‌وه‌،  كه‌ خوێندكاران و لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌توانن بین سود له‌ به‌ڵگه‌ نامه‌كان ببینن، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان .


PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket