riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. پێداویستیه‌ به‌جێماوه‌كانی شه‌هیدان كۆده‌كرێنه‌وه‌

kurdistani 03:44 PM - 2014-11-27
به‌ مه‌به‌ستی زیاتر پاراستنی یاده‌وه‌رییه‌كانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌

به‌ مه‌به‌ستی زیاتر پاراستنی یاده‌وه‌رییه‌كانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌

تاقانه‌یه‌كی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌مبه‌ر پاراستنی سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و پێدوایستیه‌كانی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ فۆڕمێكی راپرسی بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ده‌یان خانه‌واده‌ی شه‌هیدانیش ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕن بۆ پێدانی پێداویسته‌یه‌كانی شه‌هیده‌كانیان پێی تاوه‌كو له‌ مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ بپارێزرێن.

محه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌عید  سه‌رپه‌رشتیاری راپرسیه‌كه‌ و خاوه‌ن بیرۆكه‌كه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: له‌ راپرسیه‌كدا كه‌ به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیداندا دابه‌شیكردووه‌ تێیدا داوای ئه‌و پێداویستیانه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌ شه‌هیده‌كان به‌جێماون یان دۆزراونه‌ته‌وه‌ ته‌سلیمی مونۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بپارێزرێن.

وتیشی: ئامانج له‌و كاره‌ی ئه‌وه‌یه‌ به‌و پێیه‌ی هه‌موومان ده‌مرین با  ئه‌و پێداویستیان له‌ ناو نه‌چن و بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ له‌ پیرۆزترین شوێنی هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ڵبگیرێن و نه‌وه‌كان ئاشنابن پیان كه‌ گه‌لێك پیرۆزن و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خانه‌واده‌كانیش پشتیوانی خۆیان بۆ پڕۆژه‌كه‌ ده‌ربڕیوه‌.

جی باسه‌ له‌ زۆرێك له‌ وڵاته‌كاندا كه‌ كۆمه‌ڵكوژیان به‌رامبه‌ركراوه‌، ته‌واوی پێداویستی شه‌هیده‌كانیان به‌ به‌كارهێنانی چه‌ندین ماده‌ی كیمیایی پاراستووه‌ و له‌ مۆزه‌خانه‌ و شوێنه‌ تایبه‌ته‌كانی، تایبه‌ت به‌ تاوانه‌كه‌ هه‌ڵمان گرتوون.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket