riklam

پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود

kurdistani 01:52 PM - 2014-11-27
رۆحی شه‌هید عه‌تاو ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان هه‌میشه‌ شادبێت

رۆحی شه‌هید عه‌تاو ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان هه‌میشه‌ شادبێت

به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی كوڕه‌ گه‌وره‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:
بۆ به‌ڕێز/ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
بابه‌ت/ پرسه‌نامه‌
پاش سلاێكی گه‌رم ...
به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی كاكه‌ (عه‌تا)ی كوڕتمان پێگه‌یشت، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ی تێكۆشه‌رو خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی ئه‌ندامان و كادیرانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌مه‌ دواناخۆشیتان بێت.

به‌ڕێز مه‌حه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود!
به‌ڕێزان سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست!
شه‌هیدبوونی كاكه‌ (عه‌تا)، وه‌كو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست، سه‌لماندیه‌وه‌، كه‌ ته‌واوی هێزه‌ سیاسیه‌كان، له‌ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانیان, هه‌تا راده‌ی به‌خشینی سه‌ركرده‌و رۆڵه‌ی سكرتێره‌كانیان، درێغی ناكه‌ن، ئه‌م رۆحیه‌ته‌ش، ده‌سته‌به‌ری سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر داعش تاریكپه‌رسته‌كاندا.
خودا سه‌بوریتان بداته‌وه‌و رۆحی شه‌هید عه‌تاو ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان هه‌میشه‌ شادبێت.

مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
26/11/2014

 PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket