ئاواره‌كانی خانه‌قین ستایشی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
kurdistani 01:10 PM - 2014-11-27فۆتۆ/ ئه‌رشیف
ئاواره‌كانی نیشته‌جێی خانه‌قین ستایشی قاره‌مانێتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن له ئازادكردن و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو پاككردنه‌وه‌ی له تیرۆرستانی داعش و ئومێد ده‌كه‌ن به پیشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی پارێزگای دیاله كه له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه كۆنترۆڵبكرێته‌وه‌و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
له‌وباره‌یه‌وه هاووڵاتی حه‌سه‌ن محه‌مه‌د كه ئاواره‌ی جه‌له‌ولایه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئازادكردنی شاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هیوای خواست رۆژێك زووتر ناحیه‌كه‌یان پاكبكرێته‌وه له بۆمبی چێندراو و بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆیان.
هاووڵاتی فاتیمه جمعه یه‌كێكی تر بوو له ئاواره‌كانی جه‌له‌ولاو رایگه‌یاند: زۆر خۆشحاڵم به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه، ئێمه دڵمان به پێشمه‌رگه خۆشه، له‌وان زیاتر كه‌سمان نییه، داعش خانووه‌كانی ته‌قاندوینه‌ته‌وه‌و ناوچه‌كه‌مانی وێران كردووه، به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان توانیان ناوچه‌كه‌مان ئازادبكه‌ن و ئاڵای پیرۆزی كوردستان جارێكی تر له‌سه‌ر ناحیه‌كه‌مان به‌رزبكه‌نه‌وه.
فه‌لاح نوری هاووڵاتیه‌كی ئاواره‌ی سه‌عدیه‌یه‌و له خانه‌قین نیشته‌جێیه، وتی: به ئازادكردنی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه وامزانی تازه له‌دایكبووم و گریاوم بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، زۆریش دڵخۆشم به‌وه‌ی كه داعش له ناوچه‌كه‌مان نه‌ماوه، ئومێدمان گه‌ڕانه‌وه‌مانه بۆ سه‌رزێدی باوباپیرانمان.
هاووڵاتی یونس ئه‌حمه‌د دانیشتوی شاره‌بانه‌و به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و ئاواره‌یه‌و له خانه‌قین نیشته‌جێیه، وتی: زۆر خۆشحاڵبووم كه پێشمه‌رگه جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ی كونترۆڵكرده‌وه‌و له داعش پاكیكرده‌وه، جارێكی‌تر ئێمه‌ش ئومێدمان بۆ گه‌ڕایه‌وه، هیوادارم هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بتوانن شاره‌بان و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی داعشی لێیه پاكیبكه‌نه‌وه‌و ئێمه‌ش بتوانین بچینه‌وه بۆ ماڵه‌كانی خۆمان، من دڵنیام له ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئاواره‌كانی نیشته‌جێی خانه‌قین ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی جه‌له‌ولا له تێرۆستانی داعش و ئومێد ده‌كه‌ن ناوچه‌كه‌یان پاكبكرێته‌وه له بۆمبی چێندراو و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رزێدی باوباپیرانیان.
زه‌هرا نو‌عمان ئه‌و ژنه‌ی به‌هۆی سوتانی خێمه‌كه‌یانه‌وه چوار منداڵی شه‌هیدبوون، وتی: پیرۆزبایی گه‌رم ئاڕاسته‌ی پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له تێرۆریستانی داعش، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له مێژوودا به‌شانازییه‌وه ده‌نوسریته‌وه.
وتیشی: من سه‌ربه‌رزم به‌وه‌ی چوار له منداڵه‌كانم شه‌هیدبوون، واده‌زانم ئه‌وانیش پێشمه‌رگه بوون و هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی ئێمه خۆیان به‌ختكرد كه‌مترنیه.
فه‌وزیه كه‌ریمی به‌ساڵاچوو كه خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك شه‌هیدی ده‌ستی ره‌شی تێرۆره له خێزانه‌كه‌ی به چاوی پڕفرمێسكه‌وه رایگه‌یاند: به ئازادكردنه‌وه‌و جێگیركردنی پێشمه‌رگه له جه‌له‌ولا رۆحی هه‌موو شه‌هیده به‌غه‌در شه‌هیدكراوه‌كانمان شادبویه‌وه، دڵخۆش بوین كه تێرۆرستانی داعش له ناوچه‌كه‌مان نه‌مان، ته‌نها تاوانی ئێمه كورد بوون بوو، بۆیه كوردانی جه‌له‌ولا بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی كوردستانیه‌تی شاره زوڵم لێكراوه‌كه‌مان ده‌یان شه‌هیدمان داوه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا كه پێشمه‌رگه‌ی سه‌رخستن و توانرا ناحیه‌كه‌مان جارێكی‌تر ئازاد بكرێته‌وه.
عه‌لی محه‌مه‌د كوردێكی ئاواره‌ی جه‌له‌ولایه‌و له خانه‌قین نیشته‌جێیه رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده ژیانی ئاواره‌ی زۆر سه‌خته، به‌ڵام سوپاسی رێكخراوه‌كانی خانه‌قین و ئیداره‌و هاووڵاتیانی خانه‌قین ده‌كه‌ین كه به به‌رده‌وامی هاوكارمان بوون و شوێنیان كردینه‌وه‌و به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینكردین، ئێمه‌ش گه‌رمای هاوین و سه‌رمای زستانمان چه‌شت، به‌ڵام به رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌مان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه هه‌موو ئه‌و ناخۆشیانه‌مان بیرچووه‌و ئازاره‌كانمان كه‌مبووه‌وه ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه ده‌كه‌م.
جێی باسه، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ژیانیان زیاتر له سه‌د هه‌زار كه‌س له سنوری دیاله ئاواره‌ی خانه‌قین بوون و له ئێستادا دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌كانی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ی تری دیاله كه له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه به‌ئومێده‌وه له چاوه‌ڕوانی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیانن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
PUKmedia سامان نه‌جم - خانه‌قین
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23