riklam

دیاله‌.. رێگه‌نادرێت كوژراوانی داعش له‌گۆڕستانه‌كانیان بنێژرێن

kurdistani 11:58 AM - 2014-11-27
ئه‌وه‌ مافێكی ره‌وای خه‌ڵكه‌كه‌یه‌

ئه‌وه‌ مافێكی ره‌وای خه‌ڵكه‌كه‌یه‌

له‌ ناوچه‌ی مقدادیه‌ به‌شێك له‌ دانیشتوانی ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ داوا ده‌كه‌ن كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لاشه‌ی كوژراوه‌كانی داعش له‌ناو گۆڕستانه‌كانی ئه‌واندا نه‌نێژرێن و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندانی فراوان ده‌ده‌ن.

ئه‌فراح محه‌مه‌د چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌ سنوری پارێزگای دیاله‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: "دوای ئازادكردنی به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی دیاله‌ به‌تایبه‌ت گونده‌كانی سنوری قه‌زای مقدادیه‌و ناحیه‌ی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا، له‌ ئێستادا هاووڵاتیانی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه‌ داوا ده‌كه‌ن كوژراوه‌كانی داعش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ گۆڕستانه‌كانی ئه‌واندا نه‌نێژرێن و به‌ كه‌سی خیانه‌تكراو و مرۆڤكوژ وه‌سفیان ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت له‌ كه‌ناری كه‌سوكاره‌كانیان بنێژرێن و داوایان ده‌كه‌ن شوێنێكی دوورو تایبه‌تیان بۆ دابینبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز نه‌كه‌ونه‌وه‌ بیری قوربانییه‌كانی ده‌ستی داعش".

وتیشی: "له‌ ماوه‌ی 4 مانگی رابردوودا تیرۆرستانی داعش به‌ ده‌یان كه‌سی بێتاوانیان له‌ سنوری پارێزگای دیاله‌ كوشتووه‌و خانوو و ماڵه‌كانیان تاڵانكردووه‌و دواتر سوتاندویانه‌، بۆیه‌ ناكرێت لاشه‌كانیان له‌و ناوچانه‌دا بنێرژێت".

چالاكوانه‌كه‌ ئه‌وه‌ش باس ده‌كات كه‌ "ئه‌گه‌ر بێتو حكومه‌ت چاره‌سه‌رێكی گونجاو نه‌دۆزێته‌وه‌، ئه‌وا خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ رووده‌دات و ته‌رمه‌كانیان فڕێده‌درێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌".

لای خۆشیه‌وه‌ زه‌ید ئیبراهیم قائیمقامی قه‌زای مقدادیه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ مافێكی ره‌وای خه‌ڵكه‌كه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاره‌كه‌و ئیداره‌ی پارێزگای دیاله‌ له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ین.

وتیشی: خه‌ڵك جه‌رگ سووتاوه‌و برینداره‌و زیانی زۆر به‌ر ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌ چ له‌ڕووی مرۆیی چ له‌ڕووی ماددی، بۆیه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین به‌زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ین.

زه‌ید ئیبراهیم ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ زیاتر له‌ 350 لاشه‌ی تیرۆرستانی داعش هێنراونه‌ته‌ شاری مقدادیه‌و له‌ ساردخانه‌كاندان و تائێستا نه‌نێژراون.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket