riklam

به‌هۆی سه‌رماوه‌ منداڵێكی ئاواره‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات

kurdistani 11:40 AM - 2014-11-27
منداڵه‌كه‌ ته‌مه‌نی چوار ساڵانه‌و كوڕه‌

منداڵه‌كه‌ ته‌مه‌نی چوار ساڵانه‌و كوڕه‌

به‌هۆی سه‌رماو دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری بۆ ئاواره‌كانی پارێزگای بابل، منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌كانی بواری مافی مرۆڤ له‌ سنوری پارێزگای بابل به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 27-11-2014 خێزانێكی ئاواره‌ له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی ناوچه‌ی ئه‌كره‌میه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی پارێزگای بابله‌وه‌ تووشی كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی مرۆیی هاتوون، كاتێك به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ منداڵَێكیان له‌ سه‌رمادا وشكبووه‌ته‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی: منداڵه‌كه‌ ته‌مه‌نی چوار ساڵانه‌و كوڕه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر بێتو حكومه‌ت و رێكخراوه‌ جیهانییه‌ مرۆییه‌كان فریای ئاواره‌كانی ئه‌و كه‌مپه‌و كه‌مپه‌كانی تری پارێزگای بابل نه‌كه‌ون، ئه‌وا ژیانی 4 هه‌زار منداڵ له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدایه‌".

ئه‌و چالاكوانه‌ باسی له‌وه‌شكرد كه‌ "خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌پێی پێویست نین و هیچ ئامێرو ئامڕازێكی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ بۆ ئاواره‌كان دابین نه‌كراوه‌و به‌شێكی زۆریان شوێنیان نییه‌و له‌ناو كه‌لاوه‌و خانووه‌ روخاوه‌كانی ناوچه‌ی ئه‌كره‌میه‌و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك كه‌مپی تردا ده‌ژین له‌ پارێزگای بابل".

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket