بەزەییم بەخۆماندا دێتەوە!
kurdistani 11:17 AM - 2014-11-27عهبدولواحید محهمهد
من بۆ خۆم لەنزیكەوە شارەزاییم لەكۆریای باشوور هەیە لەبەر ئەوەی خولی راهێنانی پەروەردەییم لەسیئۆلی پایتەختدا بینیوە، ماوەكەشی باش بوو بۆ ئەوەی ئاشنای كۆمەڵێك بابەتی زۆر گرنگ بم لەبارەیانەوە، جارێ لەپڕۆسەی پەروەردەدا پێشكەوتنێكی بەرچاویان بەرجەستە كردووە، لەپیشەسازیشدا هەر مەپرسە چەند هەنگاوی گرنگیان هەڵهێناوە لەدەرزییەكەوە تا دەگاتە گەورەترین پاپۆڕ، لەجوانیو پاكوخاوێنیدا لەترۆپكی وڵاتاندان ئەوەندە سەوزاییان هەیە تاخوا پێی خۆشە، لەشەقامو رێگاوباندا لەناو شارەكاندا لەتەونی جاڵجالۆكە دەچێت كەس لەسەر كەس پەكی ناكەوێت، لەدەرەوەی شارەكانیشدا هەتا چاو بڕ دەكات رێگای پانو بەرینو بێ كەندو كۆسپیان هەیە، من لەڕێگایەكدا لەسیئۆلەوە بۆ بوسان كە نزیكەی (450) كم دەبوو سەفەرمان كرد نە لەجێگایەكدا سەر هەوراز سەركەوتین نە نشێویشمان بینی، تەنها لەو رێگایە (52) شاخ بڕا بوو كرابووە (نەفەق) بەقەدەر ئەوەش بەرزەپرد دروستكرابوو بۆ راستكردنەوەی دۆڵو شیوەكان، سەبارەت بەژیانو گوزەرانی فەرمانبەرانو مامۆستایانیش دەمەوێ بڵێم كە دەتوانن بەمووچەكانیان ژیانێكی باش بگوزەرێنن، وێڕای كۆمەڵێك ئیمتیازی تری وەك نیشتەجێبوونو دەستەبەری تەندروستی، بۆ نموونە مامۆستایان كە دادەمەزرێن مووچەكانیان نزیكەی (2000) دۆلاری ئەمریكی دەبێتو تا ساڵانی خزمەتیان تەواو دەبێت مووچەكەیان دەگاتە نزیكەی (7000) دۆلار.
لەڕۆژانی (1-2)ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ (2014) كە دەكاتە پێش (20) رۆژێك گەورەترین خۆپیشاندانیان لەپاركی (هۆنگ) لەسیئۆلی پایتەختدا رێكخست كە زیاتر لەیەك ملیۆن كەس دەبوون زۆربەیان مامۆستاو فەرمانبەر بوون، مەبەستی لەو خۆپیشاندانە دەربڕینی ناڕەزایی بوو دژی یاسای خانەنشینی، پێویستە بوترێ فەرمانبەرانو مامۆستایانی ئەو وڵاتە لەخانەنشیو ئیمتیازاتی باشیان هەیە لەوانە مووچەو خزمەتگوزاری باشو تەنانەت لەناو میترۆشدا شوێنی خانەنشین بووان دیاریكراوە ئەگەر هەموو فارگۆنەكان پڕ بن كەس بۆی نییە لەشوێنی ئەوان دابنیشێت، كەچی هێستا رازیش نینو دەیانەوێت مووچەی باشتریان پێبدرێتو دەرماڵەكانیشیان نەبڕدرێت لەگەڵ كۆمەڵێك خزمەتگوزاری تر، هەر لەخۆپیشاندانەكەدا دژایەتی خۆیان بۆ نیازێكی حكومەت دەربڕی كە هەوڵی ئەوە دەدات هەمواری تەمەنی خانەنشینی لە (60)ساڵەوە بكاتە (65)ساڵ، رێژەی بڕینی پارەی خانەنشینیش لە (7%)ەوە بكەنە (10%)، بەبیانووی ئەوەی رێژەی گەنجان لەبەرامبەر رێژەی تەمەن گەوران لەكەمبوونەوەدایە، ئەسڵی كێشەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە خێزانەكانی كۆریای باشوور لێناگەڕێن لەیەك منداڵیان زیاتر ببێت، من كە هەواڵی ئەو خۆپیشاندانەم خوێندەوە بەنامەیەك پەیوەندیم بەسەرۆكی مامۆستایانی كۆریا (korean teachers union) كرد زانیارییەكانی پشتڕاستكردەوە كە ئەوان داوای ئیمیتازاتی زیاتر بۆ خانەنشینان دەكەن، هەروەها رازیش نین لەسەر ئەوەی خزمەتی فەرمانبەری لە (60) ساڵییەوە بكرێتە (65) ساڵ، بەڕاستی بەزەییم بەخۆماندا هاتەوە، ئاخر وەرە سەیری ئەو دوو جیاوازییە بكە ئەوان مووچەیان زۆرباشە لەخانەنشینیدا بەسەد قات لەئێمە باشترن، كەچی هێشتا داوای باشتر دەكەن كە دڵنیاشم حكومەت بەتەنگیانەوە دێت، رازیش نین خزمەتیان درێژ بكرێتەوە، كەچی ئێمە وێڕایی ئەوەی مووچەكانمان ئەوەندە زۆر نییە بۆ ئەمڕۆ، لەخانەنشینیدا لەبری ئەوەی پاداشت بكرێین سزا دەدرێین، بۆ نموونە مامۆستایەك تا تەمەنی خانەنشینی مووچەكەی دەگاتە نزیكەی دوو ملیۆن كە بەدۆلاری ئەمریكی دەكاتە (1600) دۆلار كە خانەنشین دەبێت رێك هەموو دەرماڵەكانی خێزانداریو منداڵو بڕوامانەو...هتد دەبڕنو هیچ حسابێك بۆ ئەوە ناكەن كە ئەو پیاوە دوای خانەنشینكردن خۆ خێزانەكەی تەڵاقو منداڵەكانیشی بەدۆخۆر نادات، بڕوانامەكەشی هەر دەمێنێت تا لەگەڵ خۆی دەباتە ناو گۆڕ كەس توانای ئەوەی نییە لێی بسێنێتەوە، جگە لەوانەش لەهەموو خێرو بێرێكی ئەم وڵاتە بێبەش دەكرێت، هەر ئەمەیە وادەكات كە فەرمانبەر نزیك دەبێتەوە لەخزمەتی خانەنشینی تووشی ئەژنۆ لەرزێ دەبێو زۆریش هەبووە لەگەڵ خانەنشین بووندا بەهۆكاری دەروونیەوە تووشی نەخۆشی بووەو بۆتە بەندی ماڵەوە.
دەمەوێ بڵێم ئەو یاسای خانەنشینەی كە كاری پێدەكرێت سزادانە لەبری رێزگرتن، هیچ پاساوێكیشی بۆ نییە غەیری بێ نرخكردنی خزمەتی ئەو مرۆڤانە تەنانەت كەسو كارەكانیشیان، ئاخر ناكرێو نابێ كەسێك بەهاری تەمەنی خۆی بەخشیبێتە ئەم وڵاتە ئیتر لەهەر بوارێكەوە كاری كردبێت كە دەچێتە ناو تەمەنەوە سزا بدرێت، شیاوی ئاماژە پێدانە لەحكومەتی مەركەزی یاسایەك دەرچووە لەچاو ئەو یاسایەی لەهەرێم كاری پێدەكرێت باشترە كە هێشتا زۆری پێویستە، هەقە كە ئەم قۆناغەمان تێپەڕاند باری دارایی بەرەو باشبوون چوو، یەكەم هەنگاو چاككردنی مووچەو یاسای خانەنشینی بێت، ئومێدەوارین پەرلەمانی كوردستانو حكومەتی هەرێم ئەوە لەئەولەویاتی كارەكانیاندا بێت.
عهبدولواحید محهمهد
هەواڵی زیاتر
-
وتهبێژی كۆمسیۆن: بنكهی دهنگدان بۆ نهخۆش وزیندانیان دهكهینهوه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24