riklam

گه‌وره‌ترین زیندانی داعش له‌ موسڵ ته‌قێنرایه‌وه‌

kurdistani 10:13 PM - 2014-11-26
زیندانی بادوش له‌ موسڵ ته‌قێنرایه‌وه‌

زیندانی بادوش له‌ موسڵ ته‌قێنرایه‌وه‌

زیندانی بادوش له‌ شاری موسڵ كه‌ گه‌وره‌ترین زیندانی تیرۆرستانی داعشه‌، ئه‌مشه‌و 26-11-2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش خۆیانه‌وه‌ ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كاتی داگیركردنی موسڵه‌وه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و زیندانیه‌دا گیراوه‌و بۆ كاروباره‌كانی خۆیان به‌كاریانده‌هێنا، كه‌ به‌ قه‌سابخانه‌كه‌ی داعش ناسراوه‌.

وتیشی: له‌پێش داگیركردنی موسڵ ئه‌و زیندانییه‌ 7000 زیندانی تێدابووه‌، به‌ڵام كاتێك له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، زیندانیه‌ سوننیه‌كانیان ئازادكردووه‌و شیعه‌كانیش بوونه‌ته‌ چه‌كدارو چوونه‌ته‌ پاڵ تیرۆرستانی داعش، كه‌ له‌ ئێستادا 1500 زیندانی تێدابووه‌ كه‌ له‌ناویاندا پزیشك و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ و چالاكوانی مه‌ده‌نی تێدا بووه‌، به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌میان گوللـه‌باران كراون و له‌ونزیكانه‌ ته‌رمه‌كانیان خستووه‌ته‌ چاڵه‌وه‌و زیندانییه‌كه‌یان بۆمبڕێژكردووه‌و سه‌عات 8:30 ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش خۆیانه‌وه‌ ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌.

جێی باسه‌، زیندانی بادوش به‌ دووه‌م زیندانی عیراق داده‌نرێت له‌دوای زیندانی ئه‌بوغرێب.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket