riklam

رانیه‌.. له‌ هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی چه‌ند چالاكیه‌ك به‌ڕێوه‌چوو

kurdistani 08:56 PM - 2014-11-26
هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ژنان

هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ژنان

چالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ رانیه‌ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌.

له‌ هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی رانیه‌ به‌ هاوكاری زانكۆی راپه‌رین هه‌ڵسان به‌سازدانی مه‌راسیمێك .

ئاماده‌بوونی عه‌بدولحه‌مید عه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین و قائمقامیه‌تی قه‌زای رانیه‌ و سه‌رۆكی زانكۆی راپه‌رین و به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان له‌ راپه‌رین و ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانی حزبی وحكومی رۆشنبیران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی  و به‌شێكی زۆر له‌ گه‌نجانی ناوچه‌كه‌ له‌ هۆڵی چالاكییه‌كانی زانكۆی راپه‌رین له‌ رانیه‌ مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و ژنانی قوربانی ده‌ستی پێكرد.

 دواتر چه‌ند چالاكیه‌ك له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری گه‌نجانه‌وه‌ ئه‌نجام دران .

پاشان پرۆفیسۆر د. محه‌مه‌د عه‌لی عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی زانكۆی راپه‌ڕین وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، له‌ وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆ باسی له‌ رۆڵ و گرنگی ژنان كرد له‌ كۆمه‌ڵگادا، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆڵ و كاریگه‌ری رێكخراوه‌كانی بواری ژنان له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ كۆمه‌ڵگادا.

دواتر سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین له‌ وته‌یه‌ك دا وێرای ده‌ست خۆشی بۆ رێكخستنی ئه‌م جۆره‌ مه‌راسیمه‌، تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی رۆڵی ژنان له‌ كۆمه‌ڵگاو كاركردنیان له‌ بواری رێكخراوه‌یی دا ,  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌رێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد” پێویسته‌ زیاتر رۆڵی ژنان له‌به‌رچاو بگیرێت له‌ بواری رێكخراوه‌یی و كۆمه‌ڵگادا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له‌ گشت بواره‌كاندا، له‌ كۆتایدا به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان له‌ راپه‌رین ئاماری ئه‌و رووداوانه‌ی خستنه‌روو كه‌ ساڵی 2014 روویان وتی ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵی رابردوو رووداوه‌كان له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیكن و جیاوازیه‌كی كه‌میان هه‌یه‌ و هیواشی خواست له‌ ساڵانی داهاتوودا ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌ره‌وكه‌م بونه‌وه‌ بروات و داواشی له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان كرد كه‌ هاوكاریان بن له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا و له‌ رێگه‌ی كۆر و سیمنینار و ورۆك شوپه‌كانه‌وه‌ تاكه‌ كانی كۆمه‌ڵگا هۆشیار بكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌مووان بتوانن كه‌ توندوتیژی به‌ یه‌كجاره‌كی بن بر بكه‌ن .

PUKmedia ئاری مسته‌فا-راپه‌رین                                               

  فۆتۆ: ئه‌حمه‌د مام كاك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket