riklam

هاوپه‌یمانان 17 هێرشیان بۆسه‌رداعش له‌ عیراق و سوریا راگه‌یاند

kurdistani 08:33 PM - 2014-11-26
هێرشه‌كان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش به‌رده‌وامن

هێرشه‌كان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش به‌رده‌وامن

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند: 17 هێرشی ئاسمانی نوێی بۆسه‌ر داعش له‌ عیراق و سوریا ئه‌نجامداوه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 26-11-2014، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپاس ئه‌مریكا رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا 10 هێرشی بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ كۆبانێ و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامداوه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ندین تیرۆرستی داعش كوژراون و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ كه‌وتووه‌.

هه‌ له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا 7 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ نێو خاكی عیراق ئه‌نجامداوه‌ كه‌ ناوچه‌كانی باشوری شاری كه‌ركوك و باكوری شه‌نگال و رۆژئاوای بێجی و رومادی گرتۆته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه‌ چه‌ندین زیان به‌ر تیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌و چه‌ندین چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ كوژراون.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket