قوباد تاڵه‌بانی: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر ده‌بێت
kurdistani 07:23 PM - 2014-11-26كردنه‌وه‌ی پێشانگای پیشه‌یی كوردستان
به‌به‌شداربوونی 50 كۆمپانیا‌و رێكخراو و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كارخوازان، ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر سێیه‌مین پێشانگای پیشه‌یی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له ده‌ستپێكدا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتاری كردنه‌وه‌ی پێشانگای پێشكه‌ش كرد.
شایانی باسه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له پاڵپشته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م پێشانگایه‌و ئه‌مساڵیش به‌پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان به‌شداری تێدا كرد.
پێشانگای پیشه‌یی كوردستان له‌ساڵی 2012 دا دامه‌زراوه‌و ساڵی جارێك به‌رێوه‌ده‌چێت و ده‌یان كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت و رێكخراو به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی كارمه‌ندی كارا و پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كانیان.
ئه‌م پێشانگایه یه‌كه‌م پێشانگای هه‌لی كار‌و مه‌شق و راهێنانه كه‌خزمه‌ت ده‌گه‌ینێ به‌گشت كوردستان و گه‌وره‌ترینه له‌عیراقدا.
ده‌قی وتاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌خێربێن میوانه به‌ڕێزه‌كان
زۆر خۆشحاڵم به به‌شداریكردن له پێشانگای پیشه‌یی كوردستان 2014.
زۆر گرنگه له‌م كاته سه‌خته‌دا چالاكی وگه‌شه‌كردن ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت سوپاس و پیرۆزبایی له تیمی 'پیشه‌یی كوردستان' و خۆبه‌خشان و هه‌موو ئه‌وانه بكه‌م كه بوونه‌ته هۆكاری به‌ستنی ئه‌م پیشه‌نگایه.
ئه‌م پیشه‌نگایه بۆته كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه‌ی گرنگ، تیایدا به‌رپرسی حكومی و بازرگانان و ئه‌وانه‌ی به‌دوای هه‌لی كاردا ده‌گه‌ڕێن، ده‌توانن چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێت و بیروبۆچوونییان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن.
پارساڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستپێشخه‌ری 'كوردستان كارده‌كات' به‌شداری له‌م پیشه‌نگایه كرد.
'كوردستان كار ده‌كات' پلاتفۆرمێكه بۆ هاوكاریكردنی هاوڵاتی تا هه‌لی كار له كه‌رتی تایبه‌ت بدۆزێته‌وه.
به خۆشحاڵیه‌وه رایده‌گه‌یێنم كه ئه‌م به‌رنامه‌یه وبه‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وامن، وئه‌مڕۆ زیاتر هه‌زارو 400 ده‌رفه‌تی هه‌لی كار له‌سه‌ر سایته‌كه‌یان هه‌یه.
ئه‌مساڵیش، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆگرامی 'راهێنانی تواناكان' پێشكه‌شده‌كات.
پرۆگرامی 'راهێنانی تواناكان' پرۆگرامێكه كه ده‌رفه‌ت ده‌دات به خوێندكارانی زانكۆ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك، له كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت خۆبه‌خشانه كار بكات تاكو رابێت به كاری عه‌مه‌لی له‌و بواره‌ی كه لێی ده‌خوێنێت.
حكومه‌تیش وه‌ك لایه‌نێكی هه‌ماهه‌نگ، ئاسانكاری بۆ خوێندكاران ده‌كات له ڕاهێنانی تواناكانیان له كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت.
ئه‌زموونی یه‌كه‌می ئه‌م پرۆگرامه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو بۆیه له ماوه‌ی داهاتوودا فراوانتری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی و ژماره‌یه‌كی زۆرتر خوێندكار و زانكۆ و كۆمپانیا به‌شداری تێداده‌كه‌ن
به‌ڕێزان
زۆر خۆشحاڵم به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆگرامه له‌سه‌رتاپای هه‌رێمی كوردستان چونكه 'ڕاهێنانی تواناكان' ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی دۆزینه‌وه‌ی كاره بۆ خوێندكاران.
هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆكارێكی گرنگی به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆ له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت.
ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكه بۆ كه‌رتی ئابووریمان.
هیوادارم خوێندكاران به‌شداری له‌م پرۆگرامه‌دا بكه‌ن و سوودی لێوه‌ربگرن بۆ به‌هێزكردنی تواناكانیان، هه‌روه‌ها راهێنانیان له كاركردن و ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه له كاتی كاركردندا رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه.
دووباره هانی هه‌موو كۆمپانیا چالاكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌م و داوایان لێده‌كه‌م به‌رده‌وام بن له پاڵپشتیكردن و گه‌شه‌پێدانی تواناكانی كارمه‌ندی خۆماڵی.
میوانه به‌ڕێزه‌كان
ئابووریــه‌ك كه پشت ببه‌ستێت به كه‌رتی تایبه‌تی به‌هێز و بازاڕێكی كاری گه‌رم و سه‌ركه‌وتوو بنچینه‌ی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانیه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوشاره‌ی كه ئێستادا له‌سه‌ر كه‌رتی حكومه‌تدا هه‌یه.
باشترین ئابووریه‌كانی جیهان پشت به كه‌رتی حكومه‌ت نابه‌ستێت، به‌ڵكو به‌كه‌رتێكی تایبه‌تی به‌هێز وبه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه سه‌ركه‌وتوون له چالاكی بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له داهاتوودا سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ش، به‌پشتیوانی ته‌واوی هه‌موو هاووڵاتیان، به‌هه‌مان شێوه، ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی كه‌رتی تایبه‌ت.
بۆیه ئێمه له حكومه‌ت، هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین، وهه‌موو بڕیارێكی پێویست ده‌ده‌ین له پێناوی درووستكردنی هاوسه‌نگیه‌كی ته‌ندروست له ده‌رفه‌ته‌كان و هه‌لی كار له نێوان كه‌رتی تایبه‌تی و كه‌رتی گشتی. ئه‌مه‌ش له خوێندنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
خوێندن یه‌كێكه له كلیله سه‌ره‌كیه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی كاره بۆ هاووڵاتیانمان.
زۆر گرنگه خوێندنی سه‌ره‌تایی دابـین بكه‌ین به ئاستێكی به‌رز و له هه‌مان كاتدا خوێندنی پیشه‌یی و زانكۆكانمان ئاوێنه‌ی بازاڕی كاری ئێستای هه‌رێمی كوردستان بن.
زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ند و به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌یی و نوێنه‌رانی زانكۆ، لێره به‌شدارن له‌گه‌ڵماندا، به تایبه‌ت، به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌هاوكارمان بونه له‌م به‌رنامه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنی وه‌زیری كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌م و سوپاسیان ده‌كه‌م بۆ هاوكاری و پشتیوانیكردنی ئه‌م پێشانگایه.
په‌ره‌پێدان به سیستمی خوێندنی باڵا و هه‌وڵدان بۆ گونجاندنی به‌رنامه‌ی خوێندن له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی بازاڕ، پێویسته به‌و په‌ڕی گرنگییه‌وه وه‌ربگیرێت.
وه لێره‌وه ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م و پشتیوانیان ده‌بم له به‌رده‌وامبوون بۆ نوێكردنه‌وه سیسته‌می خوێندنی بڵامان و چاكسازی له به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكارانی ئێستا و داهاتوو.
میوانه به‌رێزه‌كان
ئێستا هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو و قه‌یرانێكی دارایی بۆته‌وه. به‌ڵام هیچ گومانێكم نییه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان به‌سه‌ركه‌وتوویی وسه‌ربه‌رزی ده‌گه‌رێنه‌وه له‌به‌ره‌كانی شه‌ره‌وه.
هیچ گومانێكیشم نییه، له ماوه‌یه‌كی نزیك، ئابووریمان نه‌ك ته‌نها وه‌ك پێشووی لێ دێته‌وه، به‌ڵكو به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ده‌كات گه‌شه‌ده‌كات.
بۆیه هه‌ر ئێستا كاتی گرنگیدانه به تواناكانی گه‌نجانی به‌هره‌مه‌نده هه‌ر ئێستا باشترین كاته بۆ كۆمپانیا بیانی و ناوخۆكان بۆ دروستكردنی ژێرخانێكی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان.
و ئێمه‌ش ده‌بێت به‌ربه‌ست و یاساكان لابده‌ین.
ڕابه‌رانی بازرگانی و پیشه‌سازی:
هانتان ده‌ده‌م، له نزیكه‌وه ده‌رچوانی په‌یمانگا و زانكۆكانمان ببینن و بیربكه‌نه‌وه چۆن به‌شداریـیان پێبكه‌ن له سه‌ركه‌وتنی چالاكی بازرگانیه‌كانتان.
په‌ره‌پێدانی كچان وكوڕانی كوردستان یه‌كێكه له باشترین چالاكیه‌كانی وه‌به‌رهێنانی مرۆیی.
له هه‌موو گرنگتر، ده‌مه‌وێت په‌یامێك ئاڕاسته‌ی كچان و كوڕانی به‌هه‌ره‌مه‌ندی، كوردستان بكه‌م:
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان، ئێستا، له به‌ره‌كانی جه‌نگدا، ئازایانه به‌رگری له خاك و ئازادی ئێمه ده‌كه‌ن. ئێمه هه‌موومان قه‌رزاری جوامێری و قوربانیه‌كانی ئه‌وانین، بۆیه ئه‌م رۆحیه‌ته‌ی ئه‌وان، پێویسته ببێته سه‌رچاوه‌ی هاندان بۆ ئێوه‌ش. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگیانه‌ی به‌رده‌متانن، ده‌رفه‌تی بێ- وێنه‌شتان له پێشه.
قه‌یران بكه‌ن به ده‌رفه‌ت، دوانه‌كه‌ون له دۆزینه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی نوێ، ده‌ستپێشخه‌ربن، سوود وه‌ربگرن له هه‌ر ده‌رفه‌تێك دێته به‌رده‌متان. ئێمه‌ش پشتگیریتان ده‌كه‌ین، شه‌ڕده‌كه‌ین بۆ داهاتووی ئێوه، ته‌نها كرداره‌كانی ئێوه ده‌بنه نه‌خشه‌ڕێگامان به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی گه‌ش.
به‌رێزان.. هه‌موولایه‌ك ده‌ڵێن سه‌ركه‌وتنی كوردستان وسه‌ركه‌وتنی ئابوری كوردستان په‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌رچاوه سروشتیه‌كانه‌وه، راسته ئه‌گه‌ر زیره‌كانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت بۆ سه‌رچاوه سروشتیه‌كان ده‌توانن ببنه بیمه‌یه‌كی به‌هێز بۆ گه‌شه‌كردنی ئابوری كوردستان، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئابوری كوردستان، گه‌نجی ئه‌مرۆ وسبه‌ینێیه، بۆیه ئێمه گرنگه له هه‌موو لایه‌كه‌وه حكومه‌ت، كه‌رتی تایبه‌ت، زانكۆكانمان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و توانایه‌ی كه هه‌یه ئه‌مرۆ، له گه‌نجانی ئه‌مرۆ و سبه‌ینێ مان بخه‌ینه‌گه‌ر تاكو بتوانین سوود له سه رچاوه سروشتیه‌كانی كوردستان وه‌ربگرین ، وابكه‌ین باشترین پێشكه‌وتن بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێنین. به‌و توانایه‌ی كه ئه‌یبینم، كه به‌شێكیشتان له‌م ژووره‌ن، هیوادارم به دوای خه‌ونه‌كانتان بڕۆن هیواداریشم خه‌ونه‌كانتان ته‌نها ئه‌وه نه‌بیت كه ده‌رچوون له زانكۆ، لای حكومه‌ت دابمه‌زرێن.
هیوادارم ئێوه بیرله‌وه بكه‌نه‌وه رۆژێك له رۆژان ببن به خاوه‌ن كۆمپانیای خۆتان و كۆمپانیاكانی خۆشتان له بازاری جیهاندا بناسرێن...به‌رهه‌می كۆمپانیاكانیشتان له بازاری جیهاندا بفرۆشرێن نه‌ك ته‌نها له بازاری قه‌یسه‌ریا.
لێره‌دا ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم... ده‌ستخۆشی له‌م پیشانگایه ده‌كه‌م، وه هیوای سه‌ركه‌تن بۆ ئیوه و بۆ كوردستان و بۆ هێزه قاره‌مانانه‌كانی خۆشمان ده‌خوازم....
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18