riklam

ئاسۆ و فێنك پاڵپشتی له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

kurdistani 04:26 PM - 2014-11-26
به‌م زووانه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

به‌م زووانه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

بۆ پشتگیریكردن له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و قاره‌مانێتیه‌ی كه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپی تیرۆریستی داعش نواندیان، هه‌ر دوو هونه‌رمه‌ند ئاسۆ مه‌حموود و فێنك فاروق سروودێكیان تۆمارو كلیپ كرد.

سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ هونه‌رمه‌ند ئاسۆ مه‌حموود بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان وه‌ك هه‌موو چین و توێژه‌كانی تری ناو كۆمه‌ڵگا هه‌میشه‌ پاڵپشت و پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووین له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ، كه‌ گیانی خۆیان به‌ختده‌كه‌ن له‌ پێناو پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان و ئێمه‌ش به‌ ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كه‌ گۆرانی و سروود بۆ ئازایه‌تیان بچرین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ خاتوو فێنك سروودێكمان ئاماده‌یه‌ به‌ناوی ( پێشمه‌رگه‌ ) و پێشكه‌شی سه‌رجه‌م وڵات پارێزانی نیشتمانی ده‌كه‌ین.

وتیشی: پێشمه‌رگه‌ هۆنراوه‌ی ته‌های حاجی مه‌حموده‌و ئاوازی خۆمه‌ و سه‌روه‌ر عوسمان كاری تۆماركردنی ده‌نگی بۆ كردوه‌و میكس و ماسترینگیشی له‌ لایه‌ن نه‌وزاد حه‌میده‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ له‌لایه‌ن مه‌حموود كه‌مال وێنه‌گیراوه‌ كێوان ره‌وفیش یاریده‌ده‌ری كامێرایه‌ و دیار خه‌سره‌و مۆنتاژی ئه‌م كاره‌ ده‌كات و بۆ وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه‌ش ناوچه‌ی شارباژێرمان هه‌ڵبژارد كه‌ سروشتێكی جوانی هه‌یه‌و سه‌رجه‌می لوكه‌یشنه‌كانمان له‌وێ بوون.

وتیشی: سوپاس بێپایانم بۆ ته‌له‌ فزیۆنی په‌روه‌رده‌ كه‌ تۆماری ده‌نگ و كلیپ كردنه‌كان بۆ به‌نجام گه‌یاندم و هیواداریشم ئه‌م كاره‌م ببێته‌ جێگای ره‌زامه‌ندی برا پێشمه‌رگه‌نمان و بینه‌رانی به‌رێز و خۆشه‌ویستیش، كلیپه‌كه‌ش له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia ئاری مسته‌فا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket