riklam

سلێمانی..كۆڕێك بۆ نه‌وال سه‌عداوی سازده‌كرێت

kurdistani 12:16 PM - 2014-11-26
ئه‌مڕۆ له‌هۆڵی رۆشنبیری سه‌عات 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆ

ئه‌مڕۆ له‌هۆڵی رۆشنبیری سه‌عات 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆ

ئه‌مڕۆ 26-11-2014 كۆڕێك بۆ نه‌وال سه‌عداوی نووسه‌ری به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب له‌ هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی سازده‌كرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ چرۆ شه‌هاب چالاوانی بواری ژنان و مامۆستای زانكۆی سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی نه‌وال سه‌عداوی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی سه‌عات 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌لایه‌ن قاوه‌خانه‌ی كلتورییه‌وه‌ كۆڕێكی بۆ سازده‌كرێت، كه‌ سه‌رجه‌م هه‌وادارانی له‌ سلێمانی و به‌شێك له‌ ئه‌دیبان و نوسه‌ران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌ ده‌بن.

وتیشی: له‌ كۆڕه‌كه‌دا نه‌وال سه‌عداوی باس له‌ چه‌ند بابه‌تێك ده‌كرێت، له‌وانه‌ باس له‌ تواناو هێزی ژنانی كورد ده‌كرێت كه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ دژ به‌ تیرۆرستانی داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌ره‌ی هانداوه‌ سه‌ردانی كوردستان بكات، داكۆكیكردن و پشتگیریكردنێتی بۆ ئه‌و ژنه‌ به‌هێزانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به‌گشتی و كوردستانی باشوور و رۆژئاوا به‌تایبه‌تی.

چرۆ شه‌هاب راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌یدا نه‌وال سه‌عدی چه‌ند شوێنێكی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی بینیوه‌و چه‌ند دیدارێكی سازكردووه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و دیدارانه‌دا چه‌ند شتێكی بۆ روونبووه‌ته‌وه‌و ئه‌مڕۆ له‌و كۆڕه‌دا باسیان له‌باره‌وه‌ ده‌كات.

راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌و كۆڕه‌دا نه‌وال سه‌عداوی باس له‌و رێساو یاساو بابه‌تانه‌ ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ دۆسیه‌كانی ژنان، هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌شدا باس له‌ ژیانی خۆی و كاره‌كانی ده‌كات به‌تایبه‌تی ئه‌و كارانه‌ی بۆ ژنان ئه‌نجامیداوه‌.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket