دوای 12 سه‌عات له‌شه‌هیدبوونی بوو به باوك
kurdistani 11:47 AM - 2014-11-26شه‌هید به‌هرۆز باقی دوای 12 سه‌عات له‌شه‌هیدبوونی بوو به باوك
شه‌هید به‌هرۆز باقی عه‌لائه‌دین، یه‌كێكه له‌شه‌هیده‌كانی رزگاركردنی جه‌له‌ولا.
شه‌هید به‌هرۆز سه‌عات 7 ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 23/11/2014 له‌جه‌له‌ولا شه‌هیدبوو، سه‌عات 7 ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش كچه‌كه‌ی له‌دایك بوو، هه‌ر له‌سه‌ر وه‌سێتی شه‌هید ناونرا (بارین).
شه‌هید به‌هرۆز كێیه؟
به‌هرۆز باقی عه‌لائه‌دین، خه‌ڵكی گوندی كانی سپیكه‌یه‌و له‌خێزانێكی شۆڕشگێڕ له‌ساڵی 1989 چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه، ده‌رچووی ئاماده‌یی بووه‌و تاساڵی 2009 بۆته خوێندكار له‌ئه‌كادیمیای سه‌ربازی زاخۆ، دوای 13 مانگ بۆته ئه‌فسه‌ر‌و ماوه‌یه‌ك له‌زاخۆ بووه‌و پاشانیش له‌لیوای 5ی فه‌وجی 2 ئه‌فسه‌ر بووه‌و خزمه‌تی نیشتمانه‌كه‌ی كردووه، له‌یه‌كه‌م رۆژی شه‌ڕی ناوچه‌ی جه‌له‌ولا له‌وێ بووه تاڕۆژی شه‌هیدبوونی.
پێش شه‌هیدبوونی په‌یوه‌ندیی پێوه‌كرد
به‌دیعه حه‌سه‌ن دایكی شه‌هید به‌هرۆز، به‌چاوێكی پڕ له‌گریانه‌وه وتی: سه‌عاتێك پێش ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م شه‌هید بكرێت ته‌له‌فونی بۆ كردم و وتم كوڕم ئاگات له‌خۆت بێت، وتی: خه‌مت نه‌بێ دایه گیان هیچم لێنایه‌ت خه‌فه‌ت مه‌خۆن، ئێمه باشین خۆمان ئاماده‌كردووه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم به‌پشتیوانی خوا ئه‌مڕۆ جه‌له‌ولا رزگار ده‌كه‌ین‌و دوعای به‌خێرمان بۆ بكه، ئیتر هه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه بوو، دوای سه‌عاتێك هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ده‌ره‌وه بوو گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و وتم خێره زوو گه‌ڕایته‌وه بۆ ده‌گریت به‌هرۆز شه‌هید بووه، باوكی به‌هرۆزیش وتی: «هاوڕێكانی به‌هرۆز ته‌له‌فونیان بۆ كردووم و ده‌ڵێن به‌هرۆز برینداره‌و ئێستا ده‌یهێنینه‌وه، ئه‌وه‌بوو لاشه جوان‌و به‌رزه‌كه‌یم بۆ هاته‌وه.
خاوه‌نی كچێكه
دایكی شه‌هید به‌هرۆز وتیشی: به‌هرۆز كوڕه گه‌وره‌م بوو زۆر به‌ڕه‌حم و گوێڕایه‌ڵ بوو هیچ كات دڵم لێی نه‌ئێشاوه، 11 مانگه ژیانی هاوسه‌ریی پێكهێناوه‌و رۆژی شه‌هیدبوونه‌كه‌شی خوا كچێكی پێدا‌و ئێستا بۆته خاوه‌ن كچێك كه له‌دوای خۆی جێماوه‌و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆشی ناومان ناوه بارین، دایكی شه‌هید به‌هرۆز به‌ده‌م گریانه‌وه له‌خوا ده‌پاڕایه‌وه‌و ده‌یوت خوای گه‌وره ئه‌و پێشمه‌رگانه بپارێزی كه به‌رگری له‌خاكی كوردستان ده‌كه‌ن، داواكارم له‌برا پێشمه‌رگه‌كان هه‌موو ئه‌و ناوچه‌نه‌ی تر رزگار بكه‌ن، كه له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانه.
نه‌نكی شه‌هید به‌هرۆزیش ده‌ڵێت: سه‌ر به‌رزین كه كوڕه‌زاكه‌م له‌پێناوی خاك‌و نیشتمان شه‌هید بووه، پێش ئه‌وه‌ی به‌هرۆزگیان بڕواته‌وه بۆ ده‌وام، هات بۆ لام وتی نه‌نه گیان من ده‌ڕۆم دوعامان بۆ بكه سه‌ركه‌وتو‌و بین.
شانازی پێوه ده‌كه‌ین
شه‌وێك پێش شه‌هیدبوونی، شه‌هید به‌هرۆز په‌یوه‌ندیی به‌زۆركه‌سه‌وه كرد، به‌رزان باقی، كه برای شه‌هیده پێیوتین: سه‌عات 6:30 كاكه به‌هرۆز په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردم و وتی: ئیتر موبایله‌كه‌م ده‌كوژێنمه‌وه خه‌می منتان نه‌بێت هێرش ده‌كه‌ین بۆ رزگاركردنی جه‌له‌ولا، دوا په‌یوه‌ندیشی بوو براكه‌مان جێگه‌ی شانازییه‌و سه‌ری هه‌موومانی به‌رزكردۆته‌وه‌و فه‌خری پێوه‌ده‌كه‌ین، ئیتر ئه‌وه‌بوو سه‌عات 7ی به‌یانی كاكه به‌هرۆز شه‌هید بوو.
زۆر به‌داخم بۆ شه‌هیدبوونی
بڕیار محه‌مه‌د، هاوڕێی شه‌هید به‌هرۆز ده‌ڵێت: زۆر به‌داخم بۆ شه‌هیدبوونی، 17 ساڵه هاوڕێیین 3 هه‌زار وێنه‌مان پێكه‌وه هه‌یه‌و چه‌ندین سه‌فه‌رمان پێكه‌وه كردووه‌و كوڕێكی زۆر دڵسۆز بوو بۆ كوردستانه‌كه‌مان.
وتیشی: وه‌زعی مادی زۆر باش بوو زۆر جار پێمان ده‌وت كاكه ده‌وه‌ره‌وه‌و چی ده‌كه‌ی له‌وێ، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو ده‌یوت، باشه ئه‌گه‌ر بێمه‌وه‌و خه‌ڵكانی تر بێنه‌وه، كێ شه‌ره‌ف‌و ناموسمان بپارێزێت؟، ئه‌وه‌بوو سه‌عات 11ی شه‌و په‌یوه‌ندیی پێمه‌وه كرد‌و باسی به‌یانی بۆ ده‌كردم كه‌چۆن هێرش ده‌به‌ن‌و چی ده‌كه‌ن.
له‌ماڵیشه‌وه بم هه‌ر ده‌مرم
قادر حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج خاڵی شه‌هید به‌هرۆز وتی: كه قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كرد، هه‌موو جارێك ده‌یوت خاڵه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره رۆژی منی ته‌واوكردبێت، به‌خوا له‌ماڵیشه‌وه بم هه‌ر ده‌مرم جا بۆ نه‌ڕۆم به‌سه‌ربه‌رزی پارێزگاری له‌كوردستانه‌كه‌م بكه‌م، باشه‌ڕ نه‌مێنێت ئه‌و كات خۆم نه‌قڵی شوێنێكی تر ده‌كه‌م ئیتر ئه‌وه‌بوو به‌گولله‌ی قه‌ناس شه‌هید كرا.
داوای یه‌كڕیزیی ده‌كات
كاك حه‌مه سه‌عید خه‌زووری شه‌هید به‌هرۆز به‌گریانه‌وه پێیوتین: من ناڵێم به‌هرۆز زاوام بوو، ده‌ڵێم كوڕی گه‌وره‌م بوو نه‌ك ئێستا كه شه‌هید بووه به‌ڵكو پێشتریش هه‌ر پێموتووه كوڕه گه‌وره‌كه‌م، بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م حزبه‌كان ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن به‌رامبه‌ر به‌خاكی نیشتمان، تكایان لێده‌كه‌م با خوێنی ئه‌م شه‌هیدانه‌مان به‌فیڕۆ نه‌ڕوات با یه‌كگرتووبن و بیر له‌كورسی‌و ده‌سه‌ڵات نه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌و خاكه‌ش جێنه‌هێڵن كه كوڕه‌كانی ئێمه‌ی تیا شه‌هید بووه، ئاماده‌شم دوای ته‌واوبوونی ئه‌م پرسه‌یه هه‌ر جێگه‌یه‌ك شه‌ڕی تیا‌بوو بچم.
PUKmedia له كوردستانی نوێ-وه
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27