riklam

هه‌وڵی به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی دژ به‌ ژنان ده‌درێت

kurdistani 08:49 AM - 2014-11-25
كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌روونی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ژنانه‌ بكرێت

كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌روونی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ژنانه‌ بكرێت

كۆمیسۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، "تیرۆرستانی داعش تاوانی زۆر گه‌وره‌ی نامرۆڤانه‌یان دژ به‌ ژنانی عیراق ئه‌نجامداوه‌و داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین به‌ جینۆسایدو كۆمه‌ڵكوژی دژی مرۆڤایه‌تی بیناسێنێت".

مه‌سرور ئه‌سوه‌د محێدین ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق به‌ ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندووه‌: "گروپی تیرۆرستی داعش له‌ خاكی عیراق تاوانی زۆر گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ژنانی عیراق له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ئه‌نجامداوه‌و توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و سێكسی و سیاسی و ئابوری زۆری ئه‌نجامداوه‌و ژنانی عیراق له‌ ئێستادا له‌ دۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌ژین".

وتوشیه‌تی: "هه‌ربۆیه‌ كۆمسیۆنه‌كان ده‌ستی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ڵگه‌و ئاماره‌كان كردووه‌و له‌ راپۆرتێكدا ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كاری جددی له‌سه‌ر بكرێت و به‌جینۆسایدو كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌ژمار بكرێت".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، "داعش چووه‌ته‌ هه‌رشوێنێك به‌بێ كاری توندوتیژی و كوشتن و ده‌ستدرێژی به‌جێی نه‌هێشتووه‌، هه‌ربۆیه‌ ژنانیش گه‌وره‌ترین قوربانی ئه‌وكاره‌ قێزه‌ون و نامرۆڤانه‌یه‌و ده‌بێت كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌روونی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ژنانه‌ بكرێت".

PUKmedia  ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket