riklam

پشده‌ر ئامێز بۆ سێ شه‌هیدی ده‌كاته‌وه‌

kurdistani 02:43 PM - 2014-11-24
پشده‌ر جارێكی تر باوه‌شی بۆ سێ رۆڵه‌ی كرده‌وه‌

پشده‌ر جارێكی تر باوه‌شی بۆ سێ رۆڵه‌ی كرده‌وه‌

پشده‌ر جارێكی تر باوه‌شی بۆ سێ رۆڵه‌ی دیكه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ خوێنی خۆیان به‌خشی بۆ پارێزگاری كردن له‌خاكی پیرۆزی كوردستان .

شوان مه‌ولود و قادر حه‌مه‌ لاو و ئاری خدر، ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌ چاو نه‌ترسه‌ بوون كه‌ دوێنی له‌كاتی رزگاركدنی ناحیه‌ی جه‌له‌ولادا شه‌هیدبوون و دوای گه‌یشته‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌شیان له‌ مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراواندا به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سوكاریان و به‌رپرسانی حزبی و حكومی له‌گۆڕستانی شه‌هیدان له‌شاری قه‌ڵادزێ به‌خاكسپێدران .

كه‌سوكاری ئه‌و سێ شه‌هیده‌ش به‌ڵێنیان دووپاتكرده‌وه‌، كه‌ تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی  رێبازی شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌كانیان به‌رناده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له‌خه‌بات، چونكه‌ پاراستنی كوردستان قوربانی ده‌وێت و ئه‌وانیش له‌هه‌موو شۆڕشه‌كانی كوردستان تاكو ئێستا سه‌ر مه‌شق بوون له‌ قوربانی دان و شه‌هیدبوونیش له‌پێناو كوردستان ئه‌و په‌ڕی سه‌ربه‌رزییه‌و ده‌بێت هه‌مووان ئاماده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناویدا شه‌هیدببین .

هه‌روه‌ها كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان وتیان، شانازی به‌شه‌هیده‌كانمانه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ بۆ پارێزگاریان له‌سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان به‌خت كردو نه‌یانهێشت جارێكی تر پۆستاڵی ره‌شی داگیركه‌ران پێته‌وه‌ ئه‌م خاكه‌.

PUKmedia ئاری مسته‌فا / راپه‌رین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket