riklam

موسڵ.. داعش هاووڵاتیه‌ زیندانیكراوه‌كان به‌ره‌و سوریا ده‌بات

kurdistani 01:26 PM - 2014-11-24
ئه‌و زیندانیكراوانه‌ كه‌سانی رفێندراویشیان تێدایه‌

ئه‌و زیندانیكراوانه‌ كه‌سانی رفێندراویشیان تێدایه‌

ئه‌مڕۆ 24-11-2014، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ تیرۆرستانی داعش، به‌ده‌یان زیندانیكراویان له‌ زیندانیه‌كانی خۆیانه‌وه‌ له‌ موسڵ به‌ره‌و سوریا بردووه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ماڵپه‌ڕی (السومریة نیوز)ی راگه‌یاندووه‌: تیرۆرستانی داعش ده‌ستیانكردووه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی ده‌یان هاووڵاتی كه‌ زیندانیانكردوون له‌ شاری موسڵ و به‌ره‌و شاری رقه‌ی سوریا بردویانن.


راشیگه‌یاندووه‌: ئه‌و زیندانیكراوانه‌ كه‌سانی رفێندراویشیان تێدایه‌.


وتوشیه‌تی: سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ دوای ئه‌وه‌ ده‌ستگیركراون كه‌ تیرۆرستانی داعش شاری موسڵ-یان داگیركردووه‌.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌ نێو زیندانیكراوه‌كانه‌، ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌ دانیان به‌ داعشدا نه‌ناوه‌، هه‌ن.



هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیرۆرستانی داعش دوای ئه‌وه‌ی شاری موسڵیان داگیركردووه‌، به‌سه‌دان زیندانیكراوی زیندانیه‌كانی (بادوش، التسفیرات، مكافحه‌ الارهاب)یان ده‌ربازكردووه‌.


PUKmedia   هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket