riklam

فراكسیۆنی سه‌وز:یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بدرێت به‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش

kurdistani 01:08 PM - 2014-11-24
هه‌وڵه‌كانمان چڕتركردووه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی تیرۆر سوودمه‌ندبن

هه‌وڵه‌كانمان چڕتركردووه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی تیرۆر سوودمه‌ندبن

فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، ئه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونانه‌ی له‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دروستكراون به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌دا دابه‌شبكرێت كه‌ له‌م دوواییه‌دا به‌ ده‌ستی تیرۆرستانی داعش شه‌هیدبوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌ بڕیارێكمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونانه‌ی له‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دروستكراون به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌دا دابه‌شبكرێت كه‌ له‌م دوواییه‌دا به‌ ده‌ستی تیرۆرستانی داعش شه‌هیدبوون.

وتیشی: هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ده‌رباز كۆسره‌ت وه‌زیری نیشته‌جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ كه‌ به‌خۆشحاڵی و سوپاسێكی زۆره‌وه‌ به‌ ئه‌رێنی وه‌ڵامی داوینه‌ته‌وه‌، له‌وڕووه‌شه‌وه‌ نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونانه‌ی له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروستكراون، دابه‌شبكرێن به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌دا.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز بۆ PUKmedia راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانین، داواكارین كه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م داوایه‌ په‌سه‌ند بكات.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌ركه‌وت سه‌رحه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵایان به‌گشتی و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان به‌تایبه‌تی، هه‌وڵه‌كانمان چڕتركردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی تیرۆر سوودمه‌ندبن له‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونانه‌، هه‌روه‌ك ئێمه‌ وه‌ك په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی سه‌وز داوامان كردووه‌ به‌وشێوه‌یه‌ هاوكاری ئه‌و بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌ بكرێت.

وتیشی: ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی سه‌وز له‌ هه‌وڵدانمان ناوه‌ستین بۆ هاوكاریكردنی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، چونكه‌ ئه‌و رۆڵه‌ شه‌هیدانه‌ خوێنی خۆیان به‌خشیوه‌ تا نیشتمانه‌كه‌مان ئازاد بكه‌ن.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket