riklam

له‌ موسڵ بوتڵێك غاز به‌ 70 هه‌زار دیناره‌

kurdistani 12:47 PM - 2014-11-24
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردن و كوشتن له‌ ژماره‌یه‌كی تر بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شاری موسڵ كراوه‌

هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردن و كوشتن له‌ ژماره‌یه‌كی تر بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شاری موسڵ كراوه‌

تیرۆرستانی داعش له‌ شاری موسڵ و ناحیه‌و قه‌زاكانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ له‌بازرگانان ده‌كه‌ن و  ژماره‌یه‌ك سۆپه‌رماركێت و به‌نزینخانه‌و كارگه‌ی غازیان داخستووه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ ژیانی خه‌ڵك به‌ره‌و ناهه‌مواری بچێت و له‌ئێستا بوتڵێك غاز به‌ 70 هه‌زار دیناره‌.

چالاكوانێكی مه‌ده‌نی له‌ناو شاری موسڵ كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌  PUKmedia  ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌ی كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ رۆژئاوایی شاری موسڵ تیرۆرستان له‌دۆخێكی ناهه‌مواردان و شه‌وی رابردوو لاشه‌ی 50 تیرۆرستی داعش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ی (الشوره‌) كراوه‌ له‌رۆژئاوایی ئه‌و شاره‌و زیاتر له‌ 70 هاووڵاتیان به‌زۆر هێناوه‌و خوێنیان لێگرتون  بۆ برینداره‌كانیان.

ئاشكرشیكرد: تیرۆرستانی داعش له‌ماوه‌ی 3 رۆژی رابردوودا 11 بازرگانی شاری موسڵیان ده‌ست به‌سه‌ر كردوه‌و گواستونیانه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی (الشوره‌) كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ له‌نزیك سه‌ربازگه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ دورستكراوه‌.

چالاكوانه‌كه‌ وتیشی: هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردن و كوشتن له‌ ژماره‌یه‌كی تر بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شاری موسڵ كراوه‌و تائێستا هیچ زانیاریه‌كان له‌سه‌ر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ش له‌كه‌سوكاره‌كانیان كراوه‌.

چالاكوانه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌  كه‌ چوار به‌نزینخانه‌ی سه‌ره‌كیان له‌ناو شاری موسڵ داخستووه‌و به‌نزینه‌كه‌ی بۆ ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازیه‌كانی خۆیان به‌كارده‌هێنن، هه‌روه‌ها نرخی غاز له‌ 40 هه‌زار دیناره‌وه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 70 هه‌زار دینار كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆری بۆ هاووڵاتیان دروستكردووه‌.

ئه‌و چالاكوانه‌ مه‌ده‌نیه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:  كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره‌ له‌ناوشاری موسڵ به‌ڕێوه‌یه‌و تیرۆرستانی داعش چه‌ندین گروپی گێره‌ شێوێنیان پێكهێناوه‌و هه‌ركه‌سێك به‌دڵیان نه‌بێت ده‌ست به‌سه‌ری ده‌كه‌ن و دواتر گوللـه‌بارانی ده‌كه‌ن.


PUKmedia سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket