riklam

كۆڕێكی ماته‌مینی سازده‌كرێت

kurdistani 11:50 AM - 2014-11-24
شه‌هید مولازمی یه‌ك (به‌گزاد به‌ختیار عه‌بدوڵڵا)

شه‌هید مولازمی یه‌ك (به‌گزاد به‌ختیار عه‌بدوڵڵا)

بۆ رێزلێنان له‌ یادی چله‌ی شه‌هید مولازمی یه‌ك (به‌گزاد به‌ختیار عه‌بدوڵڵا)، مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی پێشمه‌رگه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 25-11-2014 سه‌عات 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ كۆڕێكی ماته‌مینی له‌ هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی سازده‌كات.

جێی باسه‌، له‌ رۆژی 20-10-2014 مولازمی یه‌ك به‌گزاد به‌ختیار عه‌بدوڵڵا له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ ده‌ستی ره‌شی تیرۆرستانی داعش شه‌هیدكرا.

ژیاننامه‌ی شه‌هید مولازمی یه‌ك به‌گزاد به‌ختیار عه‌بدوڵڵا
- ساڵی 1988 له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ری شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌.
- قۆناغه‌كانی خوێندنی به‌ سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوكردووه‌.
- ساڵی 2006 بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌و به‌شداری خولی ئه‌فسه‌رانی كردووه‌و بووه‌ به‌ ئه‌فسه‌ر.
- ساڵی 2013 كۆلێژی یاساو رامیاری ته‌واوكردووه‌.
- ئه‌فسه‌ری هۆشیاری بووه‌و خۆشه‌ویستی ناو هه‌ڤاڵه‌كانی بووه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

24501124112014_888.jpg

30501124112014_000.jpg

36501124112014_999.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket