ورده‌كاری شكسته‌كه‌ی داعش له‌ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدییه
kurdistani 11:31 AM - 2014-11-2450 لاشه‌ی كوژراوه‌كانی خۆیان به‌رێگه‌ی ئاویدا گواستوه‌ته‌وه
دوێنێ 23-11-2014، له ئۆپه‌راسیۆنێكی فراواندا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێنج قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌رناحیه‌ی جه‌له‌ولاو له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌سێ قۆڵه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و پێشمه‌رگه، هێرشكرایه سه‌ر ناحیه‌ی سه‌عدیه‌و له‌تیرۆرستانی داعش پاككرانه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی عه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتیاری ژووری هه‌واڵگری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش زیانی زۆریان پێگه‌یه‌ندراوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراویان هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا فراوانه‌و له‌پاڵ هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش فڕۆكه جه‌نگیه‌كان بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشیان كردووه تائێستا ژماره‌ی ته‌واوی كوژراوه‌كانی داعش یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه.
رونشیكرده‌وه: له‌ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی له‌فه‌رمانده مه‌یدانیه‌كانه‌وه ده‌ست كه‌وتوون 35 كوژراویان هه‌بووه‌و له‌رێگه‌ی ناوچه‌ی عوێساتیشه‌وه 50 لاشه‌ی كوژراوه‌كانی خۆیان به‌رێگه‌ی ئاویدا گواستوه‌ته‌وه بۆ گونده‌كانی باكوری ناحیه‌ی عوزێم.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ناو ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ش تیرۆرستانی داعش به‌پێی ئه‌و زانیاریه سه‌ره‌تاییانه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه 4 كوژراویان هه‌یه.
عه‌لی عه‌بدوڵڵا وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا گه‌ڕان به‌دوای كوژراوه‌كاندا به‌رده‌وامه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆمبێكی ئێجگار زۆر له‌ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه چێنراوه بۆیه پێده‌چێت ژماره‌ی كوژراوه‌كانی داعش زیاتربێت و به‌پێی كات ته‌واوی لاشه‌كانیان ده‌دۆزرێنه‌وه‌و ژماره‌ی ته‌واوی كوژراوه‌كانیان ئاشكرا ده‌بێـت.
سه‌رپه‌رشتیاری ژووری هه‌واڵگری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: تیرۆرستان له‌ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له نێوان 450 بۆ 600 تیرۆرست بوون، رۆژی هه‌ینی 150 تیرۆرستیان كه‌پێده‌چێت سه‌ركرده‌ی باڵاشیان تێدا بێت له‌ترسی هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ڵهاتوون و روویان له‌ناوچه‌كانی تبج كردووه، به‌تایبه‌ت گونده‌كانی (ترفایه، عین الیل، عیون) كردووه.
باسی له‌وه‌شكرد: تیرۆرستانی داعش ته‌واوی رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی تبج-یان بۆمبڕێژكردووه.
عه‌لی عه‌بدوڵڵا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: تیرۆرستانی داعش به‌ته‌واوی له‌ناحیه‌ی جه‌له‌ولا وه‌ده‌رنراون و له‌ئێستاشدا له‌هه‌وڵی ته‌واوداین بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناحیه‌كه له‌و بۆمب و مینانه‌ی تیرۆرستان چاندویانه.
PUKmedia سامان یاروه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27