riklam

رۆمانی مەلە بەفرینەكەی غەفور ساڵح ‌

kurdistani 11:30 AM - 2014-11-24
.

.

لە رێگەی رێكەوتەوە نیە كە خانەیەكی سەنگینی وەشاندن وەكو(خانەی ئەلجەمەل) رۆمانی(مەلی بەفر)ی غەفور ساڵح عەبدوڵڵا هەڵبژێرێ  و بەوەرگێڕدراوی پێشكەش بە خوێنەرانی عەرەبی بكات. ئەم هەڵبژاردنەیش لە ئیستراتیژیەكی چەسپاوەوە دێت كە خانەكە پەیڕەوی دەكات بۆ پێشكەشكردنی ئەو ئەدەبیاتە بیانیانەی كە زیاتر دەربڕین دەكەن لە خەمی ئەم ساتەوەختەی كە مرۆڤایەتی پێداتێدەپەڕێت لە پێچە ترسناكەی مێژووەكەیدا. ئەدەبی كوردی بە چڕی بەر وەرگێڕان نەكەووتووە بۆ زمانی عەرەبی جگە شیعر نەبێت، بگرە بەرهەمەكانی دیكە لە رەخنەی ئەدەبی و رۆمان و شانۆ ولە وانەیش گۆرانی و مۆزیك و وێنەكێشان لەلای خوێنەرانی عەرەبی نادیار بن.هیواشمان وایە كە وەرگێڕانی ئەم رۆمانە دەسپێكێكی رۆشنبیریی بێت بۆ وەرگێڕانی بەرهەمە داهێنەرو فیكریەكانی كوردی، كە كەمتر نین لەو وەرگێڕدراوانەی  ئەدەبیاتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین، وەكو فارسی و توركی و هیندی و پاكستانی..
خوێنەری رۆمانی (مەلی بەفر) هاوڕام دەبێت كە ئەم رۆمانە لە رۆمانەكانی ژنە رۆماننووسی تورك (ئەلیف شافاك) كەم سەرسوورینەرتر نیە، بە تایبەتی لە هەردوو رۆمانی(كیژە بیژی ئەستەنبوڵ) و (بنەماكانی چل ئەشق). هەروەها كەم بایەختر نیە لە موغامەرەی ئەزموونگەری رۆمانی(مەنفاكانی خودا)ی رۆماننووسی میسری (ئەشرەف خەمایسی). ئەم هەموو رۆمانانە سەرەڕای ئەو رۆمانانەیش كە خەڵاتی (پۆكەر)یان وەرگرتووە، وەكو (پوازی بامبۆ)ی رۆماننووسی كوێتی (سعود سەنعووسی) و رۆمانی(درووزەكانی بەلگراد)ی نوسەری لبنانی (رەبیع جابر)، ئەوەیان بەكارهیناوە كە ئەدەبی كوردی بەر لە 15 ساڵ بەكاری هیناون وەكو شەپۆلی هۆش و كەرتكردن، كە هێشتایش خاوەن پرسیارە هەنووكەیەكانی خۆیانن،لەبەر ئەوەی رووداوەكان لە شوێنێكن تایبەتمەندی خۆی هەیە، بیجگە لە دەرخستنی سیمای شوێنەكە وەكو شاخ و دۆڵ و تاشەربەردودرەخت و جۆرەها گوڵ و رووەك و باڵندە و دیاردە سروسشتیەكان، جگە نەبوونی زەوی دەشتایی و بیابان، وەكو تاڤگە وتەم ومژی چڕ و بەفربارین، بە بی ئەوانەیش ناسنامەی پاڵەوانەكانی رۆمانەكە رووكەشی دەبن، بەڵام لەم رۆمانەدا دەنگی شوێن دەنگی پاڵەوانەكانی دادەپۆشێت، لە هەندێ دیمەنی رۆمانەكەدا رۆڵی پاڵەوانە سەرەكیەكە دەبینێ، كە كۆنترۆڵی چارەنووسیی رووداوەكان دەكات.
 ناوی نوسەر و ئەو زمانەی كە پێی دەنووسێت یان نەتەوەی نوسەرەكە گرنگ نیە، بگرە ئەوەی گرنگە زیرەكیە لە (سەنعەتی رۆمان)، زیرەكیش لەم رۆمانەدا دەردەكەوێت بەو پییەی كە نوسەر پەنای بردووەتە بەر تەكنیك و  چەند شێوازیك كە وایانلیكردووە دابەزێتە نێو قووڵایی تووناوتوونی ناخی پاڵەوانەكانیەوە و هەڵكەندن لە چینانەی كە قەدەغەیە هەڵكەندن تێیاندا بكرێت.، تاگەیشتووەتە ئەوەی بەدەرخستنی سیمای بنەڕەتی شاراوەی ناخی كەسایەتی كوردی،كە بریتیە لە ترس: كە سیمایەكی دیاری نەتەوە چەوساوەكانە،  كەواتە ئەمە  بیرمان دەخاتەوە كە زەمەنی رۆمانەكە دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو.
لێرەدا نوسەر پەنای بردووەتە بەر تەكنیكی ئاگاداریەكان كە بەو پێیە رۆمانەكەی دابەشكردووە بەسەر ئاگاداری ژمارە 1، ئاگاداری ژمارە 2..تاد. ئاگاداریەكانیش ئاماژەیەكن بۆ قۆناغێكی مێژوویی كە عێراقی پێدا تێپەربووە، كە تووندوتیژی  ئالیەتیك بوو بۆ سەرجەم پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان، هەر ئاگاداریەكیش رووداوێك لەخۆدەگریت، لاپەڕەكانی دواتریش بریتین لە گەشتێكی خودیی پاڵەوانەكە بە نێو چەند زەمەنێكدا كە رابردوو و هەنوكە تێكەڵ دەبن بە ویستی گومان و نادیاریی، هەروەها چەند ئاوات و خەونێك دەتەقنەوە كە بە ریتمی ئاگاداریەكان وەكو هێزێكی دەرەكی  زۆرهێنەر پێچراونەتەوە، ئاگاداریە دەرەكیەكە زۆرهێنەرو ریسواكەری كارەكتەرەكانی رۆمانەكەیە وكۆنترۆڵكەری ئەو شوێنەیە  رووداوەكانی رۆمانەكە تێدا روودەدەن، كە گوندێكە لەگوندە كوردەكانی نێوان كەركوك و سلێمانی.. بەڵام فلاشباكی پاڵەوانەكانی رۆمانەكە سەرجەم شوێنەكە كوردستانە، بەگرد و بەشاخ و بەقەڵا و ئەشكەوت دۆڵ و رووبار و ئاژەڵ و باڵندەكانیەوە، ئەو شوێنەی كە ململانێی نێوان ناوخۆو دەرەوە دەبێتە بابەتێك كە رووداوەكانی مەلی بەفر  دەیانگێڕیتەوە. رۆمانی (مەلی بەفر) قەسیدەیەكی گۆرانبێژیە گۆرانی بەچیا و بە دیاردەكانی  سروشت كە هاوشانی جوگرافیای چیایەوە دەڵێ، هەروەها بە دیاردەیەكی گرنگترەوە كە بریتیە لە توانای دانیشتوانی شوێنەكە لە بەرگەگرتنی ململانێیكی دوورودرێژ، چونكە بە بی ململانێیكی لەم جۆرە ناتوانرێت كە كۆڵ بە ئاگاداریەكانی دەرەوە بدرێت بە بەدەستهێنانی مەرجی ئازادی و رزگاربوون..

ئەم بابەتە
لە رۆژنامەی (الاتحاد) ی ژمارەی رۆژی 12/10/2014دا بڵاوبووەتەوە.

ئیسماعیل شاكیر ریفاعی
وه‌رگێڕانی: ئاراس سه‌ردار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket