هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور چی بێت!
kurdistani 11:26 AM - 2014-11-24پارێزەر ئەحمەد فاتیح محەمەد
ڕه‌نگه له‌رۆژانی ئاینده‌دا پرسی ده‌ستوور جارێكی تر په‌رله‌مان و نێوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن بوروژێنێت‌و ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كانیش سه‌رقاڵ بكات.
هه‌قیقه‌تێك هه‌یه ده‌بێت بزانرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: هه‌میشه ئۆپۆزسیۆنی دوێنی مكوڕبوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌ستوور بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام كاتێك هه‌وڵه‌كانیان بیئاكام بوو، ئه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوور كه‌مه‌رجه‌عی یاساكانی هه‌رێمی كوردستانه، له‌گۆشه‌نیگای ئه‌وه‌ی ده‌ستوور سازانێكی گه‌وره‌ی هێزه سیاسیه‌كانی له‌سه‌ربێت به‌ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه، له‌درككردن به‌به‌رپرسیارێتی مێژوویی بریاری رێكه‌وتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی دا، كه له‌به‌رامبه‌ردا درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو بۆماوه‌ی دووساڵ.
پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم به‌یاسای ژماره 19ی 2013 په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌سازان هه‌موار بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێم به‌نامه‌یه‌ك بۆ په‌رله‌مانتارانی خولی رابردوو نامه‌یه‌كی ناردووه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به‌سازانی نیشتیمانی.
لێره‌دا تێده‌گه‌ین یه‌كێتی به‌رێككه‌وتنێكی سیاسی پرۆژه‌ی ده‌ستووری گه‌ڕانده‌وه، سه‌ره‌نجام یه‌كێتی له‌هه‌لبژاردنه‌كانی 21-9-2013 باجێكی قورسی دا‌و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌می كرد، به‌ڵام ئه‌ركه مێژووییه‌كه‌ی سه‌رشانی خۆی ڕاپه‌ڕاند. ئێستاش مشتومڕی ده‌ستوور گه‌رم ده‌بێته‌وه، دوای ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییانه چیتر هیچ پاساوێك نییه بۆ نه‌بوونی ده‌ستوور.
له‌سایه‌ی نه‌بونی ده‌ستووردا كۆمه‌ڵی كوردی له‌بۆشاییه‌كی یاسایدا ده‌ژی، ڕاسته په‌رله‌مان هه‌یه به‌ڵام ده‌ستوور مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كی یاساكانه‌و ده‌بێت پشت به‌ده‌ستوور ببه‌سترێت.
ئێستا كۆمه‌لێك پرسی چاره‌نووسساز هه‌یه ده‌بێت دیاری بكرێت، گرنگترینیان سیستمی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه، ده‌بێت ده‌ستووری هه‌رێم سیستم دیاری بكات. ئه‌وه‌ی له‌پڕۆژه‌ی ده‌ستووری ئێستادا هه‌یه ئه‌وه‌یه: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له‌سیستمی سیاسی هه‌رێم نه‌كردووه، له‌دونیای دامه‌زراوه‌یی‌و قانونی، ئیتر فۆرمی سیاسی هه‌رێم نابێت به‌نادیار و هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌ڵده‌بژێردرێت، له‌به‌رامبه‌ریش ناڕۆشنییه‌ك هه‌یه، كه ئایا سیستمی سیاسی هه‌رێم په‌رله‌مانییه یاخود سه‌رۆكایه‌تییه؟!
بۆیه یه‌كێك له‌ئه‌له‌ویه‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بریتی ده‌بێت له‌دیاریكردنی سیستمی هه‌رێم ئه‌و سیستمه‌ش ده‌بێت په‌رله‌مانی بێت. له‌په‌رله‌مان، سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت دیاری بكرێت، ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانیش دیاری كراوبێت، چونكه سیستمی په‌رله‌مانی فۆرمێكی دیموكراسی پێشكه‌وتووتره له‌سیستمی سه‌رۆكایه‌تی‌و یاخود سیستمی نیمچه تێكه‌ڵی نێوان په‌رله‌مانی- سه‌رۆكایه‌تی.
له‌ئێستادا له‌سایه‌ی نه‌بوونی ده‌ستوور ده‌بینین یاساكانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ندێكجار پێچه‌وانه‌ی یاساكانی په‌رله‌مان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ئیشكالیه‌تێك دروست بكات، بۆیه بوونی ده‌ستوورو سیستمی په‌رله‌مانی ده‌سه‌ڵات و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیاری ده‌كات.
له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كان ده‌بێت له‌سه‌ری كۆك بن‌و گۆڕانكاری له‌پرۆژه‌ی ده‌ستووردا بكه‌ن ئه‌وه‌یه كه: ده‌ستوور به‌فه‌رمی دان به‌وه‌دابنێت سیستمی سیاسی هه‌رێم په‌رله‌مانییه، ئه‌مه گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی دیموكراسی ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ره‌نگه لایه‌نه سیاسیه‌كان تێڕوانینی جیاوازییان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌بێت یه‌كێتی ئه‌وه بزانێت باجی بۆگه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستوورداوه، ئه‌مه‌ش ده‌خوازێت ئه‌جێندای سیاسی خۆی پێشنیاز بكات، باشترین فۆرم بریتی ده‌بێت له‌سیستمی په‌رله‌مانی.
یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كه‌ده‌بێت ده‌ستوور ڕێكی بخات، پرسی نه‌وته كه ئێستا هه‌ستیارترین پرسی ئابووری و ستراتیژی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور هه‌بوایه نه‌ده‌كرا ڕێكه‌وتنی 50 ساڵه له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجام بده‌ین، ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری له‌هه‌رێم دروست ببێت، هه‌روه‌ها تائێستا سندوقی فرۆشتنی نه‌وت وسندوقی داهاتی نه‌وت بوونی نییه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ده‌ستوور ده‌بێت ڕێكبخرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه دادگای ده‌ستووری له‌هه‌رێم بوونی نیه، ئه‌مه‌ش به‌خه‌وشێكی یاسایی گه‌وره له‌سه‌ر سیستمی سیاسی هه‌رێم هه‌ژمار ده‌كرێت. چونكه له‌ساته‌وه‌ختی پارادۆكسی نێوان یاساكان، دادگای ده‌ستووری ده‌توانێت یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت، به‌ڵام كاتێك دادگایه‌ك بوونی نه‌بێت یان كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه ده‌بن‌و ده‌رهاویشته‌ی نه‌رێنی ده‌بێت یاخود به‌ناقانونی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ته‌واوی ئه‌م كه‌لێنه قانونی و سیاسی و ئابوورییانه ده‌ستوور ده‌توانێت ڕێكی بخات. له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌ستوور په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ داده‌ڕێژێت، ئاستی سیاسی و دبلۆماسی هه‌رێمی كوردستان باڵاتر ده‌كات.
پارێزەر ئەحمەد فاتیح محەمەد
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28