riklam

بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ده‌چێته‌ كۆبانێ

kurdistani 11:25 AM - 2014-11-24
دوای شه‌هیدبوونی براكه‌ی  بڕیاریدا چه‌ك هه‌ڵگبرێت

دوای شه‌هیدبوونی براكه‌ی بڕیاریدا چه‌ك هه‌ڵگبرێت

گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان دوای شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ كنداڵ كۆبانێ و براكه‌ی كه‌ هه‌ردوو كیان له‌شه‌ڕه‌كانی كۆبانێ شه‌هیدبوو چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ به‌زووترین كات ده‌چمه‌ كۆبانێ.


له‌و باره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د ئیسماعیل عه‌لۆ به‌  PUKmedia ی رایگه‌یاند: دوای شه‌هیدبوونی براكه‌م و ئه‌و ئازاره‌ی نیشتمانه‌كه‌م ده‌یچێژێت، بڕیارمدا چه‌ك هه‌ڵگبرم و بچمه‌ شاری كۆبانێ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی براكه‌م و پاراستنی نیشتمانه‌كه‌م.

محه‌مه‌دی 19 ساڵان كه‌ خه‌ڵكی ناحیه‌ی بلبله‌ی سه‌ر كانتۆنی عه‌فرینه‌ وتیشی: بینین و بیستنی شه‌هیدبوونی كوڕو كچه‌كانی رۆژئاواو به‌شه‌كانی تری كوردستان زۆر ئازاری داوم، بۆیه‌ دواجار وازم له‌ته‌واوی كاره‌كانی تری ژیانم هێناو بڕیارمدا بچمه‌ كۆبانێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌نیشتمانه‌كه‌م بكه‌م  كه‌له‌ئێستادا له‌هه‌مووكات زیاتر پێویستی پێمان هه‌یه‌.

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌: له‌كاتی بیستنی شه‌هیدبوونی براكه‌م و دواجار فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ به‌ناوی كه‌نداڵ كۆبانێ خۆمم پێنه‌گیرا، به‌ڵام ئه‌وكات ته‌مه‌نم 18 ساڵان بوو كه‌به‌پێی یاسایی وه‌رگرتنی شه‌ڕڤانی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌بێت له‌سه‌رووی ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ بیت، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانم كرد تا ته‌مه‌نم گه‌یشته‌ ته‌مه‌نی یاسایی.

محه‌مه‌د رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ نه‌ك ته‌نها كۆبانێ به‌ڵكو له‌هه‌رشوێنێكی كوردستاندا شه‌ڕ هه‌بێت باشور، باكورو ته‌واوی پارچه‌كانی تر ده‌ڕۆم و كاتێك ده‌گه‌اێمه‌وه‌ عه‌فرین كه‌ كوردستان به‌ته‌واوه‌تی ئازاد كرابێت.

محه‌مه‌د به‌ته‌نها ناڕوات، به‌ڵكو برایه‌كی تریشی له‌گه‌ڵدایه‌و له‌ئێستا له‌مه‌شقی سه‌ربازین و له‌به‌تواناترین شه‌ڕڤانه‌كانی ناو یه‌په‌گه‌ن و سه‌رنجی فه‌رمانده‌كانیان بۆلای خۆیان راكێشاوه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket