riklam

7 سه‌رپێچیكار ده‌ستگیرده‌كرێن

kurdistani 11:20 AM - 2014-11-24
پارێزگاری له‌ سامانی سروشتی و ژینگه‌ی كوردستان بكه‌ن

پارێزگاری له‌ سامانی سروشتی و ژینگه‌ی كوردستان بكه‌ن

له‌ پێناو پاراستنی سامانی سروشتی و نه‌هێشتنی دیارده‌ی راوی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی یان هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی دژ به‌ سروشت و ژینگه‌ی كوردستان، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی به‌رده‌وامن له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانیان و توانیویانه‌ له‌ 48 سه‌عاتی رابردوودا (7) هاووڵاتی سه‌رپێچیكار ده‌ستگیربكه‌ن.

عه‌قید هێمن كمرخان افندی لێپرسراوی هۆبه‌ی راگه‌یاندن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی (باوه‌خۆشین) له‌ دوو ده‌رچوونی مه‌یدانیدا بۆ سنوره‌كه‌یان، توانیان (7) هاووڵاتی سه‌رپێچیكار ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ سه‌رقاڵی راوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێویی بوون، له‌هه‌مانكاتدا ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی راوكردندا.

وتیشی:  سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌، راده‌ستی یاسا كراون بۆ لێپێچینه‌وه‌.

عه‌قید هێمن جارێكیتر په‌یامی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان كرده‌وه‌ كه‌ پابه‌ندبن به‌ رێنماییه‌كانی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی و پارێزگاری له‌ سامانی سروشتی و ژینگه‌ی كوردستان بكه‌ن.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket