riklam

وێنه‌ی ژن له‌ دراما كوردییه‌كاندا

kurdistani 11:08 AM - 2014-11-24
ژماره‌یه‌ك له‌ ره‌وه‌ندو رۆشنبیری كوردی ئاماده‌بوون

ژماره‌یه‌ك له‌ ره‌وه‌ندو رۆشنبیری كوردی ئاماده‌بوون

رۆژی 23-11-2014 له‌ شاری یۆتۆبۆری – سوید، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان به‌ هاوكاری (ئا بی ئێف) سیمینارێكی بۆ د.ئیبتیسام ئیسماعیل مامۆستای زانكۆی سلێمانی له‌ژێر ناونیشانی (وێنه‌ی ژن له‌ دراما كوردییه‌كاندا) رێكخست.

له‌و سیمیناره‌دا، د.ئیبتیسام چه‌ند درامایه‌كی كوردی له‌ كه‌ناڵی كوردسات هێنابوو وه‌ك نموونه‌.

له‌ باره‌ی سیمیناره‌كه‌وه‌، د.ئیبتیسام به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: گه‌شه‌كردنی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ توێژینه‌وه‌ ده‌كرێت، به‌وپێیه‌ی هه‌ربابه‌تێك كه‌ باسبكرێت ته‌نها له‌ رێگای توێژینه‌وه‌وه‌ گه‌شه‌یكردووه‌، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ توێژینه‌وه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بكه‌ین، له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئه‌گه‌ر توێژه‌ر هه‌ستبكات كه‌لێنێك هه‌یه‌، پێویسته‌ به‌دواداچوونی بۆ بكات یان شیكاری بۆ بكات و سه‌جه‌م رێبازه‌ زانستییه‌كان ره‌چاوبكات تا بگاته‌ ئه‌نجامێك، كه‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ده‌رئه‌نجامێكی لێده‌ربكات كه‌ باشتر پێشنیارو راسپارده‌ بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و لایه‌ن و به‌رپرسانه‌ی كه‌ مه‌عنین به‌و توێژینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه‌موكورتی هه‌یه‌و هه‌ستی پێبكرێت بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی.

وتیشی: ئه‌مڕۆ لێره‌ جارێكیتر ئه‌و ئامارانه‌م خسته‌ به‌ر دیدو بۆچوونی ئاماده‌بووان، كه‌ خۆشم جارێكیتر سوودم لێوه‌رگرته‌وه‌.

جێ باسه‌، ئه‌و سیمیناره‌ كه‌ له‌ شاری یۆتۆبۆری ئه‌نجامدرا، ژماره‌یه‌ك له‌ ره‌وه‌ندو رۆشنبیری كوردی ئاماده‌بوون، سیمیناره‌كه‌ش زیاتر له‌ دوو سه‌عاتی خایاند كه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند عیزه‌ت ره‌ئوف به‌ڕێوه‌بردرا.

PUKmedia فه‌لاح ئه‌حمه‌د - سوید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket