له‌كۆنفرانسی پارتێكی ئه‌ڵمانیدا ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا
kurdistani 11:00 AM - 2014-11-24كورد‌و كوردستان پانتاییه‌كی دیاری كاتی قسه‌كردنی بۆ ته‌رخانكرا
له‌ڕۆژانی 20- 23 ی ئه‌م مانگه پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانی (Bündnis 90/Die Grünen) له‌شاری هامبۆرگ به‌ئاماده‌بوونی 621 ئه‌ندام له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیا و ژماره‌یه‌كی زۆر له كاسایه‌تی سیاسی و وه‌فدی لایه‌نه‌كان و به‌رپرسانی ده‌زگا گرنگه‌كان كۆنفڕانسی ساڵانه‌ی خۆی به‌ست.
وێڕای باسكردن له كاروباری ناوخۆیی پارته‌كه‌و وه‌زعی سیاسی ده‌روبه‌رو ئه‌وروپا به‌گشتی و ناو ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی باس له كێشه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست كرا، كورد‌و كوردستان پانتاییه‌كی دیاری كاتی قسه‌كردنی بۆ ته‌رخانكرا، كێشه‌ی كورد‌و مامه‌ڵه‌ی ئه‌و پارته له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه‌و ناردنی چه‌ك و جبه‌خانه بۆ پێشمه‌رگه‌و كێشه‌ی كورد له باكوور‌و دۆسیه‌ی توركیا‌و پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان و باروۆخی ناهه‌مواری رۆژئاوای كوردستان و ئاسه‌واره‌كانی شه‌ڕی داعش له شه‌نگال و كۆبانێ و لێكه‌وتنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار ئاواره‌و لێقه‌وماو بێده‌ره‌تان و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به درێژی قسه‌یان له‌سه‌ركراو بیڕوراكانیان له‌سه‌ر یه‌كخرا.
له‌ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌چوارچێوه‌ی هاوكاری و یارمه‌تی له شه‌ڕی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعشدا به‌پێی بایارێكی په‌رله‌مان یارمه‌تیه‌كی زۆری چه‌ك و جبه‌خانه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ره‌وانكرد، ئه‌و كات پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانی و هه‌ندێك پارت ولایه‌نی تری موعاره‌زه پێیان وابوو ناردنی ئه‌و چه‌كانه بۆ شه‌ڕگه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر بارودۆخی ناچه‌كه‌و له‌دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕو ئه‌و چه‌كانه له‌وانه‌یه بكه‌ونه ژێرده‌ستی لایه‌نه ركابه‌ره‌كان و سه‌ره‌نجام بارودۆخه‌كه‌ی پێ ئاڵۆزتر بكرێت، ئه‌و تێروانین و دۆسیه‌یه پارته‌كه‌ی كردبوه دوو ره‌وت، ره‌وتێك له‌گه‌ڵ ناردنی چه‌ك و ئه‌وه‌ی تریش به‌پێچه‌وانه‌وه پێیان وابوو ده‌بێ له‌ژیر چاوه‌دێری لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تیدا بێت.
له‌م كۆنفڕانسه‌دا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌ده‌نگدان یه‌كلایی كرایه‌وه‌و له‌دوای موناقه‌شه‌یه‌كی توند‌و چه‌ند سه‌عاتی نه‌توانرا به‌ده‌نگدانی ئاشكرا ساغ بكرێته‌وه، بۆیه خرایه پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی نهێنی و له‌ئه‌نجامدا به كۆی 324 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 297 ده‌نگ ره‌وتی ناردنی چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه به‌بێ نوێنه‌رایه‌تی و چاوه‌دێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یه‌كلایی كرایه‌وه‌و بڕیاردرا ئه‌و بڕوایه‌ی پارتی سه‌وز بگه‌یه‌ندرێته حكومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا به‌وه‌ی پارتی سه‌وز پشتگیری له‌هه‌نارده‌كردن و به‌رده‌وامی ناردنی ئه‌و چه‌ك و یارمه‌تیه سه‌ربازیانه ده‌دات.
له‌ڕۆژی دووه‌می كۆنفڕانسدا گروپێكی گه‌نجانی كورد له‌ژێر چه‌تری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارای زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا كه له‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان پێكهاتبوون به‌ئاڵای كوردستان دروشمی بژی كورد و كوردستان و پیاهه‌ڵدان به پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه رژانه ناو هۆڵی كۆنفڕانس و كه‌شێكی شۆڕشگێرانه‌و كوردانه‌یان به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامانی كۆنفڕانس دروستكرد‌و چوونه سه‌ر سه‌كۆی كۆنفڕانس، له‌وێ به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكاران رێگه‌یان پێدرا كه وتارێك بخوێننه‌وه‌و به‌هێمنی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ئه‌ڵمانیانه له مه‌سه‌له‌ی كورد‌و كێشه‌و مافه‌كانی ئاگاداربكه‌نه‌وه.
له وتاره‌كه‌یاندا داوای هاوكاری و پشتیوانی گه‌ل و حكومه‌ت و پارت و لایه‌نه‌كانی ئه‌ڵمانیایان كرد بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد‌و شه‌ڕی داعش و یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی شه‌نگال و كۆبانێ و هه‌موو ئاواره‌كانی كوردستان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داوای ره‌وای كورد له به‌دیهێنانی مافی چاره‌نووس و وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و دیموكراسی و ئه‌و مافانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتنخوازه‌كان پێی گه‌یشتوون.
گروپی خوێندكاران به وتاره‌كه‌یان توانیان سه‌رنجی ئاماده‌بووان بۆ خۆیان رابكێشن و له‌نێو چه‌پڵه‌ڕێزانی ئه‌ندامانی كۆنفڕانسدا شانازی و ترۆپكی خه‌باتی مۆدێرن و هه‌لی دیموكراسیان تۆماركرد‌و بوونه وێردی سه‌رزمان و گفتوگۆی نێوان گروپه‌كانی كۆنفڕانس، له‌هه‌مان كاتدا بوونه هۆكارێك بۆ گۆڕینی بیروبۆچوونی زۆرێك له ئاماده‌بووان به‌رامبه‌ر به كێشه‌وی كورد‌و مافه‌ڕه‌واكانی، له‌دوای به‌جێهشتنی ئه‌و گروپه خوێندكاره بۆ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه گروپێكی تری توركه توندڕه‌وه‌كان ویستیان رێگایان لێ‌بگرن و گێچه‌ڵیان پێ بكه‌ن له‌ئاست ئه‌و وتار‌و لێدوانانه‌ی كه له‌قازانجی كورد‌و كوردستان دابویان، پۆلیسی ئه‌ڵمانی چاوه‌دێر له هۆڵی كۆنفڕانس ئاگاداركرانه‌وه‌و نه‌یانهێشت هیچ جۆره ئاژاوه‌و پشێویه‌ك رووبدات.
جیم ئۆزده‌میر سه‌رۆكی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانی له وتارێك و چه‌ند موداخه‌له‌یه‌كدا به‌درێژی باسی له كێشه‌ی كورد كرد به‌تایبه‌تیش له‌دوای سه‌ردانێكی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ی شه‌نگال و دیداری ئاواره‌كان و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئۆزده‌میر له قسه‌كانیدا پشتگیریه‌كی ته‌واوی ئه‌و گروپه‌و هه‌موو ئه‌و بیروبۆچوونانه كرد كه له قازانجی كێشه‌ی كورد‌و ئامانجه‌كانی ئه‌و گه‌له سته‌مدیده‌یه خرابوونه‌ڕوو.
ئه‌و له وتاره‌كه‌یدا به‌جوانی باسی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌كرد كه به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌بواره‌كانی دیموكراسی و ئاوه‌دانی و فراوانبوون و گه‌وره‌بوونی ئه‌و هه‌رێمه بچكۆله‌یه له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
سكرتێری پارته‌كه له‌به‌رامبه‌ر پێشنیاری لابردنی پارتی كرێكارانی كوردستان له لیستی تیرۆر له‌ئه‌ڵمانیا، كاریگه‌رانه باسی له ئازایه‌تی و تێكۆشانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و په‌یه‌ده‌و باڵه‌كانی پارته‌كه‌كرد له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیركردنی له ناوچه‌كه‌دا سۆز‌و په‌یمانی ئه‌وه‌شی به گروپه‌كه‌و لایه‌نگران ودۆستانی گه‌لی كورد دا كه به بایه‌خه‌وه كۆشس بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد‌و لابردنی ئه‌و پارته له‌لیستی تیرۆر بكات به‌تایبه‌تیش ئێستا له ئه‌مریكاش هه‌وڵێكی له‌وجۆره له‌ئارادایه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
خاتوو كلاودیاڕۆت هاوسه‌رۆكی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانیش له وتاری خۆیدا باسی له میحنه‌ت و مه‌رگه‌ساته‌كانی ئه‌و ئاوارانه‌كرد كه روویان كردۆته هه‌رێمی كوردستان و توركیا‌و شوێنی تر، ئه‌و تراژیدیایانه‌ی به‌كاره‌سات ناوزه‌ندكرد به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ردانێكدا بۆ كه‌مپه‌كانی كوردستان چه‌ندین دیمه‌نی جه‌رگبڕی ژن و منداڵی ئێزیدی بینیبوو كه‌له‌ژێر ئه‌و چادرو خێمانه ناخۆشترین ژیان وگوزه‌ران به‌سه‌رده‌به‌ن.
كلاودیاڕۆت وتی: ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوانه قوربانی ده‌ستی تیرۆر‌و تۆقاندنی توند‌وتیژترین گروپی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن كه نه‌ك ته‌نها بۆسه‌ر كوردستان به‌ڵكو بۆسه‌ر هه‌موو دونیا مه‌ترسین وده‌بێت نه‌هیڵدرێت ته‌شه‌نه‌بكه‌ن.
شه‌هاب داهۆ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ئێزیدیه‌كانی ئه‌ڵمانیا كه‌له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی پارتی سه‌وز به یاوه‌ری وه‌فدێك له كۆنفڕانسه‌كه به‌شداربوو وتارێكی خوێنده‌وه‌و تیایدا هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر دیرۆكی مێژوی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئێزیدیه‌كان كرد له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌موو رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق و گێچه‌ڵه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی داعش و كوشت و بڕو قه‌تل وعام وپێشێلكردنی سه‌روه‌ریه‌كانیان و بردنی ژن و كچان و فرۆشتن و هه‌ڕاج كردنیان به‌به‌رچاوی هه‌موو دونیا‌و مه‌رگه‌ساتی بێوینه‌یان له‌ده‌ستی ئه‌و تاقمه تیرۆریسته.
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ئێزیدیه‌كانی ئه‌ڵمانیا داواشی له كۆنفاانس كرد جه‌خت له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی حكومه‌تی گه‌لی ئه‌ڵمانیا بكه‌نه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان و هاوكاری پێشمه‌رگه به‌چه‌كی مۆدێرن وپیشكه‌وتووتا بتوانن مه‌ترسیه‌كانی داعش له‌سه‌ر كوردستان و ناوچه‌ی یه‌زیدیه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
ناوبراو ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ی كرد به‌تایبه‌تیش ژنانی كۆبانی و خۆڕاگری ژنانی شه‌نگال له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش.
نوێنه‌ری ئێزیدیان داوای گۆڕینی تێڕوانینی خراپی ئه‌ڵمانیا كرد به‌رامبه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان ولایه‌نه كوردیه شه‌ڕكه‌ره‌كانی دژ به‌داعش به تایبه‌تیش كه ئێستا به ساده‌ترین چه‌ك و توانای سه‌ربازی ربه‌ڕووی مه‌ترسی تیرۆری دژ به‌هه‌موو جیهان ده‌بنه‌وه، هه‌وه‌رها ستایشی رۆڵی ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد له گرتنه‌خۆی ئه‌و ئاوارانه‌و یارمه‌تیدانیان.
هاوكات شه‌ماڵ زه‌نگه‌نه نوێنه‌ری فراكسیۆنی هه‌رێمی شلیسڤیك هۆڵشتاین له كۆنفڕانسه‌كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد‌و كێشه‌كانی ئێستای وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا باسی له‌نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد كرد بۆ خه‌بات له‌دژی زوڵم و زۆرداری و هێنانه‌دی دیموكراسی، باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌و مه‌رگه‌سات و نه‌هامه‌تیانه كه كورد تووشی هاتووه هه‌میشه له‌لایه‌ن رژێمه كۆنه‌په‌رسی و لایه‌نه دیكتاتۆر‌و تاریك په‌رسته‌كان له‌دژیدا پیاده‌كراوه‌و ئه‌وه‌ی ئێستاش به‌شێكه له‌و شاڵاوه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌كرێ و هه‌قه هه‌موو دونیا‌و هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان هاوكارو هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن، چونكه شه‌ڕی كورد له‌دژی تاریكی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه بۆ سه‌رده‌مه‌كانی دواكه‌وتوویی.
زه‌نگه‌نه داواشی له‌پارته‌كه‌ی كرد كه سیاسه‌تێكی روون له قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كورد وه‌ربگرێت به‌تایبه‌تیش كه پارت وهێزو لایه‌نه كوردیه‌كان پارتی سه‌وزو هاوڕێكانیان به دۆستی خۆیان ده‌زانن و بۆ مه‌سه‌له‌ی ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ هه‌مان بۆچوون و هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه.
له‌به‌شێكی تریشدا باسی پێویستی و هاوكاری مرۆیی و لۆجێستی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه‌بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌و هه‌رێمه تووشی هاتووه له‌وانه یارمه‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و پێگه‌یاندنی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌هه‌موو بواره‌كانی تری ژیان.
له‌به‌شێكی تریشدا كریستیان مووله‌ر كه‌ماوه‌ی رابردوو به یاوه‌ری وه‌فدێكی هه‌رێمی بایره‌نی پارته‌كه‌ی سه‌ردانی كوردستانی كردبوو به‌هه‌مان شێوه به‌رگری له‌مافه‌كانی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردسان كرد‌و هه‌رێمی كوردستان به‌نموونه‌ی ئه‌زمونێكی گرنگ و سه‌ره‌تایی له حوكمی دیموكراسی وه‌سفكردو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه نابێت بهێڵدرێت ئه‌و ئه‌زموونه جوانه بكه‌وێته سه‌رئه‌ژنۆو گرنگه بیر له‌وه‌بكرێته‌وه كه بكرێته ناوچه‌یه‌كی ئارام و نه‌هێڵدرێت ده‌ستدرێژی بكرێته‌سه‌ر.
هه‌موو ئه‌و ووتارو بیروبۆچونانه‌ی كوردان و دۆستانیان له كۆنفڕانس توانی كاربكانه سه‌ر تێڕوانینی به‌شێكی زۆری ئه‌ندامان و لیژنه‌ی بڕیارده‌رو سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه.
به‌مجۆره كۆنفڕانس كاره ناوخۆییه‌كانی خۆی ته‌واوكردو بڕیاری پێكهینانی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی جیاجیای دا دا بۆ تاوتوێكردن و بڕیارلێدان له‌و پێشنیار‌و راپۆرتانه، ئه‌و خوله‌ش بووبه وێستگه‌یه‌كی گرنگ له پشتگیری و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی كورد‌و پێشمه‌رگه‌و كوردستان.
PUKMedia بورهان ئه‌مین – ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24