riklam

سویسرا..رێكخراوی ژنانی كورد یادی رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی ده‌كاته‌وه‌

kurdistani 10:23 AM - 2014-11-24
گوڵی رێزو وه‌فا پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كرا

گوڵی رێزو وه‌فا پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كرا

به‌ سه‌په‌رشتی نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی ی.ن.ك له‌ سویسرا، رێكخراوی ژنانی كورد له‌ سویسرا رۆژی شه‌هیدانی ی.ن.ك 21-11-2014 مه‌راسیمێكی رێزلێنانی بۆ خێزان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ژنانی خه‌باتگێڕی كوردی دانیشتوی سویسرا رێكخست.

سه‌ره‌تای یاده‌كه‌ به‌ خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، دواتر له‌ وته‌یه‌كدا ژیان زاهیر سه‌رۆكی رێكخراوی ژنانی كورد له‌ سویسرا ئاماژه‌ی به‌ گه‌وره‌یی و پیرۆزی رۆژی شه‌هیدانی ی.ن.ك كردو به‌ رۆژی دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و وه‌فا بۆ رێبازی شه‌هیدان وه‌سفیكرد، هه‌روه‌ك چۆن له‌ رابردوودا شه‌هیدانی ی.ن.ك به‌ به‌خشینی خوێنی خۆیان ئازادییان بۆ گه‌لی كورد به‌رهه‌مهێناوه‌و له‌ ئێستاشدا ئه‌و ئازادییه‌ له‌لایه‌ن ژنان و پیاوانی وره‌پۆڵایینی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌رگری لێده‌كرێت و رۆژانه‌ خوشكان و برایانی ئێمه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كاندا شه‌هید ده‌بن، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ی كوردانی دانیشتوی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌ له‌ رێگه‌ی دروستكردنی رێكخراوی مه‌ده‌نییه‌وه‌ چالاكی سازبكه‌ین و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی هاوسۆزی ده‌وڵه‌تان بده‌ین بۆ پشتگیریكردن له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌بری هه‌موو جیهان به‌رخودان ده‌كات دژی تیرۆرستان له‌ ناوچه‌كه‌دا.

دواتر له‌لایه‌ن خاتوو كه‌ژاڵ كه‌ خوشكی دوو شه‌هیده‌، پارچه‌ شیعرێك خوێندرایه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌م یاده‌ نوسیبووی، پاشان هه‌ریه‌ك له‌ ئاماده‌بووان یادگاری و ساته‌وه‌خته‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ شه‌هیداكانیان گێڕایه‌وه‌و بڕیاردرا ئه‌م یادگاریانه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌گه‌ڵ شه‌هیده‌كانیان بنوسرێته‌وه‌و له‌ په‌راوێكی تایبه‌تدا دابنرێت و له‌ داهاتوودا وه‌ك مێژووی پڕسه‌روه‌ری گه‌له‌كه‌مان سوودی لێوه‌ربگیرێت.

دواتر له‌لایه‌ن ژیان زاهیر سه‌رۆكی رێكخراوی ژنانی كورد له‌ سویسرا، گوڵی رێزو وه‌فا پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كرا، هه‌مووان خوزیاربوون ئه‌م رۆژه‌ بكرێته‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردی‌ چاكسازی له‌ گوزه‌رانی ژن و منداڵ و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket