riklam

موچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت

kurdistani 10:14 AM - 2014-11-24
"نازانین سبه‌ینێ چ وه‌زاره‌تێك موچه‌ وه‌رده‌گرێت"

"نازانین سبه‌ینێ چ وه‌زاره‌تێك موچه‌ وه‌رده‌گرێت"

له‌ئێستا دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ باسه‌ گرنگه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه‌ موچه‌ دواده‌كه‌وێت، هه‌ربۆیه‌ رۆژانه‌ موچه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك دابه‌شبكرێت راگه‌یاندنه‌كان بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوانی موچه‌كانیان ده‌كه‌ن زانیارییان هه‌بێت.


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 23-11-2014، موچه‌ی مانگی 9ی، شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، دابه‌شبكرێت.


له‌وباره‌یه‌وه‌ گه‌زیزه‌ محێدین جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی هه‌رێم به‌ PUKmedia راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ موچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، دابه‌شده‌كرێت.


سه‌باره‌ت به‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ ماون ناوبراو وتی: هیچ لیستێك له‌به‌رده‌ستماندا نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین سبه‌ینێ موچه‌ی چ وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت.


جێی باسه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا.


به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ حكومه‌تی به‌غدا به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نانێرێت و  هه‌رچه‌نده‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا رێككه‌وتنێك له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئیمزا كرا به‌ڵام تائێستا به‌ته‌واوه‌تی نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجام.


PUKmedia   هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket