كۆمیته‌ی رێكخستنی نه‌رویج رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی به‌رز راده‌گرێت
kurdistani 10:03 AM - 2014-11-24ته‌نهاو ته‌نها یه‌كێتی بووه چۆكی به سوپای دوژمنان داوه
بۆ به‌رز راگرتنی رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆمیته‌ی رێكخستنی نه‌رویج مه‌راسیمێكی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی، له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج سازكرد.
ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه به سرودی ئه‌ی شه‌هیدان و پارچه شیعرێك بۆ شه‌هیدانی یه‌كێتی له‌لایه‌ن ئه‌یوب عه‌بدوڵڵا پێشكه‌شكراو دواتر به‌رپرسی كۆمیته وتاری كۆمیته‌ی تایبه‌ت به شه‌هیدانی یه‌كێتی پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند "به‌بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ری رێز‌و نه‌وازش داده‌نه‌وێنم بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانیان دروستكرد به رژانی خوێنی ئاڵی ئه‌و نه‌مرانه خاكی كوردستان ئاودراو به‌رهه‌می ئێستای لێكه‌ته‌وه، به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێین یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان پێشه‌نگ بووه له قوربانیدان بۆ ئازادی وڵاته‌كه‌مان، یه‌كێتی بۆ قوربانیدان به ده‌یان سه‌ركرده‌و سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كردووه‌ته قوربانی نه‌ته‌وه‌و خاكه‌كه‌ی، دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان له زۆر كات و شوێندا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ته‌نهاو ته‌نها یه‌كێتی بووه چۆكی به سوپای دوژمنان داوه‌و هه‌رده‌م ئه‌وان بوون وانه‌ی كوردایه‌تییان وتووه‌ته‌وه".
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئه‌گه‌ر سه‌یری گۆڕستانه‌كانی شار‌و لادێكانی كوردستان بكه‌ین، ده‌زانین یه‌كێتی چ خوێنێكی بۆ وڵات پێشكه‌شكردووه، فرمێسكی دایك و باوك و خێزان و خوشك و براو منداڵانی شه‌هیدانی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر كۆبكرابایه‌وه رووبارێكی لێ دروست ده‌بوو".
پاشان لێپرسراوی كۆمیته رایگه‌یاند كه به‌و به‌ڵگانه‌ی دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی 1991 له‌سه‌ر دیواری قه‌سابخانه‌و به‌ندیخانه‌كانی رژێم بینران، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه بوو كه ته‌نها یاده‌وه‌ری كادیر‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بونیان هه‌بوو له زیندانه تاریكه‌كانی به‌عسدا، كه مێژوویه‌كی پڕسه‌روه‌ری تۆماركردووه، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیشی دووپاتكرده‌وه وه‌ك چۆن له رابردوو یه‌كێتیی سه‌ربه‌رز بووه به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدان، له داهاتووش به به‌رده‌وامی زیاتر له پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و خه‌بات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ناوچه دابڕاوه‌كان و خزمه‌تكردن به خه‌ڵكی كوردستان وه‌فاداری خۆی بۆ خوێنی شه‌هیدان دووپاتبكاته‌وه.
پاشان ئاماژه‌یدا بۆ بارودۆخی ئه‌مدواییه‌ی كوردستان و شه‌ڕی داعش و وتی: ئه‌گه‌ر كه‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كانی ئه‌مدواییه، ده‌بینین یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ند مانگێك به ته‌نها داكۆكی ده‌كرد له‌سه‌ر سنوره‌كانی كوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و هه‌ر فرسه‌تێك هاتبێته پێشه‌وه ئێمه‌ی یه‌كێتی درێغیمان نه‌كردووه‌و بست به بستی خاكی كوردستان‌مان له‌ژێر ده‌ستی دوژمنان ده‌رهێناوه‌و داكۆكیمان لێكردوه‌و چاوی دوژمنانمان شكاندووه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه مێژووییانه به خوێنی سه‌دان سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و پێشمه‌رگه گه‌نجه‌كان به‌ده‌ستهاتووه، له درێژه‌ی وتاره‌كه‌دا دڵنیایی دایه ئاماده‌بووان كه هه‌رده‌م له خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیداندا ده‌بین و ئه‌وه‌ی له‌توانادا هه‌بێت بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ وارسی پێشمه‌رگه شه‌هیدو سه‌ربه‌رزه قاره‌مانه‌كان درێغی ناكرێت.
له ته‌وه‌ری دووه‌می یاده‌كه‌دا ئاراس سۆفی به‌كر كارگێڕی كۆمیته داوای له كه‌سوكارو هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هیدانی یه‌كێتی كرد یاده‌وه‌ری و بیره‌وه‌رییه‌كان و به‌سه‌رهاته‌كانیان باسبكه‌ن له‌گه‌ڵ شه‌هیدانداو له‌لایه‌ن شه‌هاب رۆسته‌م پزیشكی شۆڕش له سنوری گه‌رمیان چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌كی سه‌رده‌می زیندان و كاتی جه‌وله‌كان و شه‌ڕه‌كانی گه‌رمیانی باسكرد.
دواتر پێشمه‌رگه‌ی دێرین شه‌ماڵ عه‌بدولخالق چه‌ندین یاده‌وری و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی یه‌كێتی گێڕایه‌وه‌و باسی ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی كرد كه له‌كاتی شۆڕشدا به‌سه‌ریان هاتووه.
له درێژه‌ی باسه‌كاندا (عه‌به ره‌ش) پێشمه‌رگه‌ی دێرین و برای شه‌هیدێك باسی له خۆڕاگری و قاره‌مانی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی یه‌كێتی كرد‌و كۆمه‌ڵێك یاده‌وری كاتی ده‌ستپێكردنی پێشمه‌رگایه‌تی كرد كه ته‌مه‌نی زۆر نه‌بوه‌و هه‌رچه‌نده زۆر سه‌خت بووه بۆی به‌ڵام هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی وایكردووه زاڵ‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپه‌كانی رێگه‌ی.
هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی تر به ناوی ئه‌نوه‌ری زه‌ڕه‌نگه‌ر كه ته‌مه‌نی ئه‌ویش زۆر نه‌بووه‌و زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی له‌گه‌ڵ شه‌هید خالید گه‌رمیانیدا بووه، باسی ئه‌و شه‌ڕه‌ی گێڕایه‌وه كه دوو كۆپته‌ری رژێمی به‌عسی داگیركه‌ر تیایدا سوتاو كۆمه‌ڵێك به‌سه‌رهاتی هاوڕێ شه‌هیده‌كانیشی باسكرد.
دواتر مامۆستا كازم كۆیی پێشمه‌رگه‌ی دێرین چه‌ندین بیره‌وه‌ری رۆژانی سه‌ختی خه‌بات و هاوڕێ شه‌هیده‌كانی گێڕایه‌وه‌و ئاماژه‌ی كرد به چه‌ندین چالاكی له سنوری كۆیه.
هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌یه‌كی تری شاری سلێمانی به‌ناوی شێخ مسته‌فا برای شه‌هید جه‌ماله ره‌ش و ئامۆزایه‌كی هه‌ر شه‌هیدی ئه‌م رێبازه‌ی یه‌كێتییه‌و باسی ئه‌وكاته‌ی كرد كه له سه‌رده‌مێكدا براو ئامۆزاكه‌ی شه‌هید بووه به ئاشكرایش نه‌یانتوانیوه بگرین بۆیان و خه‌م و ناسۆرییه‌كانیان بڕێژن بۆیان.
پاشان به‌شداربوویه‌كی تر كه بێژه‌ری گه‌لی كوردستان كه‌ناڵی كۆیه بوو، زێوه‌ر ئاغا باسی چه‌ندین چاوپێكه‌وتن و به‌سه‌رهاتی گێڕایه‌وه له‌كاتی رووماڵی هه‌واڵه‌كاندا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانداو چه‌ندین چاوپێكه‌وتنیان كردووه كه دواتر شه‌هیدبوون.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28