riklam

پێشمه‌رگه‌ گورزی كوشنده‌ له‌ داعش ده‌دات

kurdistani 09:55 AM - 2014-11-24
سێ هه‌مه‌ری تیرۆرستانی داعش سوتاون كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستیان تێدابووه‌

سێ هه‌مه‌ری تیرۆرستانی داعش سوتاون كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستیان تێدابووه‌

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 24-11-2014 له‌ دوو هێرشدا بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی به‌عشیقه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای موسڵ تیرۆرستانی داعش گورزی كوشنده‌یان به‌ركه‌وت و چه‌ندین ته‌رمیان لێبه‌جێما.

غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 4:30 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ چیای به‌عشیقه‌ تیرۆرستانی داعش  به‌ نیازبوون له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بده‌ن به‌ڵام كه‌وتنه‌ ناو بۆسه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌و به‌توندی وه‌ڵامی په‌لاماره‌كانیان درایه‌وه‌و دوای شه‌ش سه‌عات له‌ شه‌ڕوپێكدادان شكست به‌ په‌لاماره‌كانیان هێنرا.

وتیشی: له‌ ئه‌نجامی وه‌ڵامه‌ تونده‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دا دوو هه‌مه‌ری تیرۆرستانی داعش سوتاون و زیاتر له‌ 20 تیرۆرست كوژراون ئێستاش ته‌رمه‌كانیان جێماون له‌ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دان.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: دوای شكسته‌كانیان تیرۆرستانی داعش له‌ ناو شارۆچكه‌ی به‌عشیقه‌وه‌ بۆردومانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كرد، به‌ڵام به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ بێده‌نگ كران و ئێستاش بارودۆخه‌كه‌ ئارامه‌.

له‌باره‌ی زه‌ره‌رو زیانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ غه‌یاس سورچی رایگه‌یاند كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌لاماره‌كانی تیرۆرستاندا هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتووه‌.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket