هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت دانیشتوانی پێنجوێنی نیگه‌ران كردووه
kurdistani 09:39 AM - 2014-11-24.
نزیكه‌ی 350 ئیمزا بۆ زیادكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌سنوری قه‌زای پێنجوێن كۆكراوه‌ته‌وه‌و چاوه‌رِێش ده‌كرێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، بدرێت به نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌رِێوه‌به‌ری پۆسته‌و گه‌یاندنی پێنجوێنیش نیگه‌رانه له‌بوونی ته‌نیا هێڵێكی ئینته‌رنێت له‌سنوره‌كه‌یاندا.
له‌و باره‌یه‌وه، كه‌مال محه‌مه‌د حسێن، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: له‌پێنجوێن ته‌نیا هێڵێكی ئینته‌رنێت هه‌یه كه‌له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای ئه‌لسه‌رده‌وه له‌ئێرانه‌وه هاتووه، پێشتریش زۆر هه‌وڵمانداوه كه هێڵێكیتۆیش بهێنن به‌ڵام تائێستا كاری بۆ نه‌كراوه.
رونیشیكرده‌وه: له‌كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌به‌ری یه‌كێك له هێڵی ئینته‌رنێت، قسه‌مان كرد كه له‌هه‌روه‌كو چۆن (سه‌یدسادق)و چه‌ند قه‌زایه‌كی تر كراوه‌ته‌وه با لێره‌ش بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان وتیان كه ئه‌وه كاتێكی زۆری ده‌وێت.
ناوبراو وتیشی: به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌پێنجوێن یه‌ك هێڵی ئینته‌رنێتی تێدایه‌و هیچ كێبرِكێییه‌ك نییه، بۆیه دانیشتوانی ئه‌م شارۆچكه‌یه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من له‌ڕووی نرخه‌وه.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌ساڵی 2006وه هیچ پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌هۆی كۆنترِۆڵكردنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ته‌وه بۆ ئه‌و بواره خه‌رجنه‌كراوه.
راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا 350 ئیمزا له‌لایه‌ن دانیشتوانی پێنجوێن كۆكراوه‌ته‌وه تا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی به‌رپرسانی ئه‌و كۆمپانیایه ئاگاداربكرێنه‌وه له‌وه‌ی كه هێڵه‌كه‌یان باشتر بكه‌ن و برِیاریشه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دوای كۆكردنه‌وه‌ی 500 ئیمزا بدرێت به نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان.
PUKmedia رێبین حه‌سه‌ن / پێنجوێن
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17