riklam

داستانی گه‌رمه‌سێر، تۆماری نوێی پێشمه‌رگه‌

kurdistani 09:33 AM - 2014-11-24
سامان ساڵح

سامان ساڵح

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 23-11-2014 هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و چه‌ندین شوێنی تری ناوچه‌ی باشوری كوردستان"گه‌رمه‌سێر" له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌ده‌ستی گڵاوی داعش پاكبكاته‌وه‌، ئه‌و شه‌ڕه‌ گرنگیی و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌جۆرێكبووكه‌هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستانی دڵخۆشكرد، بووه‌ بنه‌مایه‌كیش بۆ پێشڕه‌وی زیاتری هێزی نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و راونانی داعشه‌ تیرۆریسته‌كان و دروستبوونی پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی و ستراتیژیی بۆ باشوری كوردستان.
تائێواره‌ی ئه‌و رۆژه‌ به‌پێی وته‌ی هه‌ندێك به‌رپرسی سه‌ربازیی سنووره‌كه‌ (20) شه‌هیدی قاره‌مان و نزیكه‌ی (50) بریندار هه‌بوو، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا بۆشه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ گروپی تیرۆریستی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ماوه‌ی زیاتر له‌ 3 مانگه‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه‌و شوێن پێی گڵاوی خۆیانی تیا قایمده‌كه‌ن و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانیان شه‌هید كردووه‌، ئه‌وا زیانێكی به‌ به‌راورد به‌ شه‌ڕه‌كانی پێشوو كه‌متره‌، بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانم راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌ت راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌م شه‌ڕه‌ به‌لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنی داستانی گه‌رمه‌سێر ناوببات و به‌وردی چیرۆكی رووداوی شه‌ڕه‌كان و نه‌به‌ردی وقاره‌مانیه‌كان و ناوی شه‌هیدو برینداره‌كان بنوسرێته‌وه‌و له‌م پێناوه‌دا ئه‌م پێشنیازانه‌ ده‌كه‌م:
1- ماوه‌ی داستانی گه‌رمه‌سێر له‌ده‌ستپێكی شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر له‌وسنوره‌ ده‌ستنیشانبكرێت و شه‌ڕی 23-11-2014 بكرێته‌ یه‌كێك له‌ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی "داستانی گه‌رمه‌سێر".
2- به‌وردی سنوری جوگرافیای ناوچه‌كه‌ دیاری بكرێت به‌نه‌خشه‌و ناوی سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كانی بنوسرێته‌وه‌.
3- باسی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ بكرێت كه‌بۆته‌ هۆی سه‌ركه‌وتن و له‌هه‌ندێ كاتیشدا شكستی سه‌ربازیی.
4- گرنگترین شتێك كه‌پێویسته‌ ئاماژه‌ی پێبدرێت ئه‌وه‌یه‌، كه‌"داستانی گه‌رمه‌سێر"له‌دوو وه‌رزی جیاوازدا ئه‌نجامدراوه‌، وه‌رزی هاوین و وه‌رزی پاییز، رونكردنه‌وه‌ی هۆكاری ئاو وهه‌واو باران و سروشتی ناوچه‌كه‌ ئاماژه‌ی پێبدرێت.
5- باسكردنی رۆڵی نه‌وه‌ی نوێی پێشمه‌رگه‌ "پێشمه‌رگه‌ لاوه‌كان" له‌تۆماری "داستانی گه‌رمه‌سێر"دا، یه‌كێك بێت له‌بناغه‌كانی نوسینه‌وه‌ی مێژووی داستانه‌كه‌.
بۆ ئێستاو بۆ مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و بۆ داهاتووش گرنگه‌ تۆماری رووداوه‌كان بكه‌ین و ناوی شایسته‌یان لێ بنێن و وردو درشتی هه‌ر بابه‌تێك بنوسین، بۆئه‌وی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌م رۆژانه‌ له‌بیرنه‌كات و ئه‌میش بچێته‌پاڵ داستانه‌كانی تری رزگاری كوردستان، ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌و كاریگه‌رییه‌ مه‌عنه‌وییه‌ی بۆ ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێر هه‌یه‌تی، كه‌ شوێنی قوربانی و گیانفیدایی كوردستانیانه‌، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م پێشنیازه‌م وه‌ربگیرێت و له‌ژیاننامه‌ی شه‌هیدان بنوسرێت له‌"داستانی گه‌رمه‌سێر" شه‌هیدكرا.

سامان ساڵح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket