riklam

موسڵ..سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش ده‌كوژرێت

kurdistani 08:50 AM - 2014-11-24
له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گروپی تیرۆرستی داعشه‌

له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گروپی تیرۆرستی داعشه‌

سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كانی خێزانی (الجریس) ده‌ڵێن "عومه‌ر جریس ناسراو به‌ (ئه‌بو حه‌سه‌ن الجزراوی) یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش له‌ شاری موسڵ كوژراوه‌".

ماڵپه‌ری (سبق)ی سعودی رایگه‌یاندووه‌ "عمر الجریس برای عبدالرحمان الجریس پارێزه‌ری ناوداری سعودی و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌یسی زندانییه‌ سعودیه‌كان له‌ عیراق كوژراوه‌".

ئه‌و ماڵپه‌ره‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ "عمر 3 منداڵی هه‌یه‌و له‌ ساڵی 2005 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ له‌ وڵاتی عیراق ده‌ستگیركراوه‌، له‌ ساڵی 2007 ره‌وانه‌ی ده‌ستی حكومه‌تی سعودیه‌ كراوه‌ته‌وه‌".

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "عمر جریس رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ ئه‌نجامی بۆردومانكردنی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ شاری موسڵ كوژراوه‌".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌كانی داعش داده‌نرێت و له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گروپی تیرۆرستی داعشه‌و به‌رپرسی كاروباری شه‌رعی بووه‌و دواتر بووه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی.

PUKmedia  ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket