هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌خوێن به‌ڵێن بۆ كوردستان دووپاتده‌كه‌نه‌وه
kurdistani 09:22 PM - 2014-11-23مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی پۆلێك شه‌هید
ئه‌مڕۆ 23-11-2014 جارێكی دیكه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئامێزی بۆ شه‌ش شه‌هیدی قاره‌مانی خۆیكردهوه كه گۆشكراوی بیری راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوون، بۆیه گیانی خۆیان كرده قوربانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دواین سنوره‌كانی كوردستان و داستانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌یان خسته ریزی داستهكانی دیكه‌ی گه‌لی كورده‌وه.
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و كارگێڕان و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9 ی شاره‌زوور و لایه‌نه حكومی و حزبیه‌كان و كه‌سوكارو خانه‌واده‌یان ته‌رمی هه‌ردوو شه‌هید ئومێد عوسمان محه‌مه‌د ساڵح دێكۆنی و ئه‌حمه‌د كه‌ریم فه‌تاح دێكۆنی له گوندی دێكۆنی سه‌ر به ناحیه‌ی خورماڵ به‌خاك سپێردران، كه له لیوای سی ده‌ورو به‌ری سلێمانی و له ناوچه‌ی جه‌له‌ولا شه‌هیدبوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه ته‌رمی هه‌ردوو شه‌هید نه‌قیب سیروان ساڵح و لوقمان محه‌مه‌د و نه‌قیب كه‌یهان ئیمامی و سامان سیروانی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به خاك سپێردران كه ئه‌وانییش له پێشڕه‌ویه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ گرتنتهوهی خاكی پیرۆزی كوردستان شه‌هید بوون.
ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری كه ئاماده‌ی به‌خاك سپاردنی به‌شێك له‌و پێشمه‌رگانه بوو له لێدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ناوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9 ی شاره‌زوره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئه‌مڕۆیی داستانی جه‌له‌ولا ده‌كه‌ین دڵته‌نگ بووین به شه‌هید بوونیان.
وتیشی: ته‌واوی خانه‌واده‌ی ئه‌و شه‌هیدانه ئه‌و خانهوادانهن كه خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕشنگدارن له خه‌باتی گه‌لی كوردا و له پێشترین ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خزمه‌تكاری گه‌ل بوون.
مامۆستا رێبوار به‌ڵخه‌یی مامۆستای ئاینی كه ئاماده‌ی به‌خاك سپاردنی دوو شه‌هید بوون رایگه‌یاند: دین هه‌رگیز په‌یامی له‌م جۆره‌ی پێ نیه خه‌مبارین و دڵته‌نگین، ئه‌م شه‌هیدانه ده‌بینین كه ئه‌مڕۆ شه‌هید بوون، وتی: له‌هیچ ده‌قی دینیدا نه‌بووه ژنیك به فرمێسكه‌كان و خه‌فه‌ت بكوژی پێشمه‌رگه‌یه‌ك نانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆترێكدا بكا به دوو به‌شه‌وه بیكوژی، پێشمه‌رگه‌یه‌ك قورئان له جله‌كانیدا بێت شه‌هیدی بكه‌ی، هه‌گیز ئه‌مه په‌یامی دین نیه ئه‌م شه‌هیدانه شه‌هیدی هه‌موومانن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه له لیدوانێكدا به PUKmedia ی رایگه‌یاند: به ناوی ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كه‌سوكاری خانه‌واده‌ی ئه‌م شه‌هیدانه ده‌كه‌ین.
وتیشی: به‌هۆی پێشڕه‌ویه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌وه 6 رۆڵه‌ی قاره‌مانمان شه‌هیدبوون.
جێگی ئاماژه پێكردنه پێشتر هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور 25 رۆڵه‌ی به‌ئه‌مه‌ك و ئازای خۆی كردبووه قوربانی خاكی كوردستان ئه‌وا ئێستاش شه‌هیدان ( ئومێد عوسمان و ئه‌حمه‌د كه‌ریم و نه‌قیب سیروان ساڵًح و لوقمان محه‌مه‌د و سامان سیروانی و نه‌قیب كه‌یهان ئیمامی) گه‌یانده ئه‌و كاروانه‌ی كه هه‌رگیز ئاوا نابێت ئه‌و په‌یامه‌شیدا، ئێره ناوچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه و پێشڕه‌وه له پاراستنی ئه‌و خاكه‌ی كه له مێژوودا رووبارێك خوێنی بۆ رشتووه.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22