riklam

ئه‌ڵمانیا: تائێستا 60 ئه‌ڵمانی له‌ ریزه‌كانی داعش كوژراون

kurdistani 08:50 PM - 2014-11-23
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ چوونه‌ته‌ ناو داعشه‌وه‌

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ چوونه‌ته‌ ناو داعشه‌وه‌

ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا كوژرانی 60 كه‌س له‌هه‌ڵگرانی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی له‌ڕیزه‌كانی داعش ئاشكرا ده‌كات.

له‌میانه‌ی چاوپیكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ڤیلت ئوم سۆنتاگ سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا هانز جورج ماسن ئاشكرایكردو كه‌ناڵی 1 ی ره‌سمی و سایتی DW ی ئه‌ڵمانی و چه‌ندین كه‌ناڵی تر ئه‌م هه‌واڵه‌و چه‌ندین هه‌واڵی تریان سه‌باره‌ت به‌زیادبوونی دیارده‌ی سه‌له‌فیه‌ت له‌ئه‌ڵمانیا بڵاوكرده‌وه‌.

 هانز جۆرج ماسن ده‌ڵێت: تائێستا 60 كه‌س له‌وانه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانین دوای ئه‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیانكردوه‌ به‌رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)ه‌وه‌ له‌شه‌ردا یان به‌كرده‌وه‌ی خۆكوژی كوژراون.

لای خۆشییه‌وه‌ وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رۆژی 21-11-2014، رایگه‌یاند: به‌لای كه‌مه‌وه‌ 550 توندڕه‌و له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ناو داعشه‌وه‌ كردوه‌و له‌و شه‌رانه‌ی كه‌له‌سوریاو عیراق روویانداوه‌ به‌شداریانكردووه‌ .

به‌رپرسی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌لمَانیا روونیشیكرده‌وه‌ له‌و ژماره‌یه‌ 9 كه‌سیان به‌كرده‌وه‌ی خۆكوژی تیاچوون و  هۆشداریشیدا، سه‌باره‌ت ئه‌گه‌ری توندوتیژی و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ناو ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌،پێی وابوو هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌لمَانیا هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌باشی كۆنترۆڵی ره‌وشه‌كه‌یان كردووه‌.

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه‌له‌كه‌ناڵی فونیكس بڵاوكرایه‌وه‌ ئاشكرایكرد له‌و 550 كه‌سه‌ 230 كه‌سیان به‌كه‌سانی مه‌ترسیدار ده‌ناسرێن، شایانی باسه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستوری ئه‌ڵمانی مانگی 10ی 2014 دا سه‌باره‌ت به‌وخێراییه‌ زیادبوونه‌ی ژماره‌ی ئه‌و توندڕه‌وه‌ سه‌له‌فیانه‌ هۆشداریاندا و ئاشكراشیكرد كه‌له‌ئێستادا ژماره‌ی ئه‌وسه‌له‌فیانه‌ گه‌یشتۆته‌6300 كه‌س له‌كاتێكدا كه‌به‌ر له‌ساڵێك ژماره‌یان 2800 كه‌س بووه‌.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket