riklam

هه‌فته‌ی ئاینده‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌رێی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات

kurdistani 05:45 PM - 2014-11-23
له‌رێگه‌ی بۆرییه‌ نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

له‌رێگه‌ی بۆرییه‌ نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نه‌وتی كه‌ركوك له‌ رێی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت، كه‌ پێده‌چێت هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌ستپێبكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌جات حسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌مڕۆ 23-11-2014، رایگه‌یاند: له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كه‌ركوك رۆژانه‌ بڕی 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێگه‌ی بۆریه‌ نه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌ و توركیا ده‌نێرێت، ئه‌و بڕه‌ زیاده‌كرێت بۆ 205 هه‌زار به‌رمیل دوای ته‌واوكردنی پلانی گه‌شه‌پێدانی به‌رهه‌مهێنان له‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی باكور.

نه‌جات حسێن وتیشی: پارێزگای كه‌ركوك له‌ مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه‌ بێبه‌ش بووه‌ له‌ پاره‌ی پترۆ دۆلار ئه‌ویش به‌هۆی كرده‌وه‌ تیرۆرستیانه‌وه‌ كه‌ بۆریه‌ نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌كانی كه‌ركوكی كردبوه‌ ئامانج كه‌ نه‌وتی كه‌ركوكی بۆ توركیا ده‌گواسته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و بۆرییه‌ نه‌وتانه‌ له‌مانگی شه‌شی ئه‌مساڵه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌.

 له‌لایه‌كی تره‌وه‌ عادل عه‌بدلمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: به‌پێ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجاممانداوه‌، نه‌وتی كه‌ركوك له‌ر ێگه‌ی بۆری نه‌وت گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كرێت.

جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوودا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق گه‌یشتوینه‌ته‌ رێكه‌وتنێك، كه‌ 500 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، هه‌ر به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژنه‌ 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ژێر ركێفی به‌غدا ره‌وانه‌ی توركیا بكات.

PUKmedia مه‌ریوان كه‌ركوكی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket