riklam

سه‌رۆك كۆمار: كارده‌كه‌ین بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی پێكهاته‌كان

kurdistani 05:26 PM - 2014-11-23
میكانیزمی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌خاته‌ڕوو

میكانیزمی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌خاته‌ڕوو

ئه‌مڕۆ 23-11-2014 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدای پایته‌خت، پێشوازی له‌ وه‌فدێكی گه‌وره‌ی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی دلێم به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شێخ ره‌عد عه‌لاوی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی مه‌حامده‌ كرد.

سه‌رۆك مه‌عسوم به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد و ده‌رباره‌ی گرنگیی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له‌ پێناوی تێكشكاندنی تێرۆر و چه‌سپاندنی ئاسایش و ئۆقره‌یی له‌ وڵات وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردن.

به‌ڕێزیان ئه‌و میكانیزمانه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی له‌ وڵات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌و راستیه‌ی كه‌ ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی به‌وه‌ نایه‌تیدی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ بڕیار ده‌ربكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ نێو جه‌ماوه‌ری پان و به‌رینی  گه‌له‌وه‌ هه‌ڵبقوڵێت و هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شداریی تیادا بكه‌ن .

سه‌رۆك كۆمار ده‌ستخۆشیی له‌ هه‌وڵه‌كانی وه‌فدی میوانیش كرد، بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی نێوان عه‌شایره‌كان به‌ ئامانجی سه‌رخستنی ئاشتبونه‌وه‌ .
ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ش هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماریان به‌رز نرخاند له‌ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی تێڕوانینه‌كان له‌ نێوان هه‌مو لایه‌نه‌كان به‌و ئامانجه‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی سه‌ربگرێت و بێته‌دی .

هه‌روه‌ها به‌ چاودێریی سه‌رۆك كۆمار پاڵه‌وانێتیه‌كی وه‌رزشیی به‌ڕێوه‌چوو رۆژی هه‌ینیی 21-11-2014 به‌ چاودێریی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار د.فوئاد مه‌عسوم یه‌كێتیی ئه‌سپ سواریی عیراق چالاكیی پاڵه‌وانێتیی عیراق بۆ چالاكیه‌ مه‌یدانییه‌كانی له‌ به‌غدا ده‌ستپێكرد.

نه‌سیر عانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و خاتو روناك مسته‌فا هاوسه‌ری سه‌رۆك كۆمار و ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكاران ئاماده‌ی چالاكییه‌ بوون.
له‌ كۆتایی چالاكییه‌كه‌دا خاتو روناك مسته‌فا دیاریی به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوه‌كاندا دابه‌شكرد.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket