riklam

د.عزه‌ت پلان بۆ ئاسایشی خۆراك پێشنیار ده‌كات

kurdistani 02:09 PM - 2014-11-23
له‌ورێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانن ئاسایشی خۆراك له‌هه‌رێم قۆناغ له‌دوای قۆناغ دابینبكه‌ن

له‌ورێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانن ئاسایشی خۆراك له‌هه‌رێم قۆناغ له‌دوای قۆناغ دابینبكه‌ن

ئه‌مڕۆ 23-11-2014 له‌ شاری هه‌ولێر كۆنفرانسێك له‌ژێر ناوی (ئاسایشی خۆراك و سه‌قامگیری ئابووری) به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تیایدا د.عیزه‌ت سابیر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سه‌وز، له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداربوو و رایگه‌یاند، "ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی ساڵانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بۆ خۆراك و كڕینه‌وه‌ی گه‌نم و جۆ دابینكراوه‌، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌شه‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ستیی وه‌ربگرێت و به‌هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئابووری هه‌رێمی پێ ببوژێنێته‌وه‌".

د.عیزه‌ت سابیر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سه‌وز، له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌و كۆنفرانسه‌دا باسم له‌وه‌ كرد كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ چوار ساڵی رابردوودا، هه‌موو ساڵێك له‌ به‌شه‌ بودجه‌ی خه‌رجی فه‌رمانڕه‌وایی كه‌ بۆ خۆراك و كڕینه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌و گه‌نم دابینكراوه‌، ملیارێك دۆلاری له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه‌ بۆ خه‌رجكراوه‌.

وتیشی: ئه‌و ملیار دۆلاره‌ هه‌رێمی كوردستان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق به‌شه‌خۆراك بۆ هه‌موو عیراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ بكڕێت به‌ كوالیتیه‌كی خراپ، كه‌ هه‌مووشی خراپ ده‌بێت له‌ناو كۆگاكاندا تا ده‌گاته‌ هه‌رێم، هه‌روه‌ك ساڵانی پێشوو بینیمان چه‌ندین تۆن چا سوتێنرا، شیر فڕێدرا، له‌به‌رئه‌وه‌ی خراپ بووبوو، بۆیه‌ له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ئاسایشی خۆراك له‌ هه‌رێمی كوردستان دابینبكرێت و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی پشت به‌ ئابووری خۆمان ببه‌ستین، زۆر گرنگه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ستی وه‌ریبگرێت و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، وه‌زاره‌تی دارایی، هه‌موویان پێكه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگ بن و ئه‌وان ئه‌و پاره‌یه‌ خه‌رج بكه‌ن له‌ دابینكردنیدا، چونكه‌ ملیارێك دۆلار به‌نزیكه‌یی بۆ نموونه‌ بۆ خێزانێكی (5) كه‌سی له‌ ساڵێكدا هه‌زار دۆلاره‌، كه‌ ئه‌مه‌ش بڕێكی كه‌م نیه‌و ده‌توانن سایلۆی پێ دروستبكه‌ن، گه‌نمی پێ بكڕنه‌وه‌، گه‌شه‌ به‌ كه‌رتی ئابووری بده‌ن، هه‌روه‌ك له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌توانن ئاسایشی خۆراك له‌ هه‌رێمی كوردستان قۆناغ له‌دوای قۆناغ دابینبكه‌ن.

PUKmedia لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket