riklam

رۆژی شەهیدی یەكێتی ‌

kurdistani 11:25 AM - 2014-11-23
پۆڵا سیروان تاڵەبانی

پۆڵا سیروان تاڵەبانی

لەمێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلاندا شەهیدبوون لەپێناوی ئامانجی رەوا بەلووتكەی وەفا ئەژمار دەكرێت بەرانبەر بەگەل‌و نیشتمان، مێژووی گەلی كورد پڕە لەداستانی سەروەری، كە بەخوێنی رۆڵەكانی تۆماركراوە، درێژەپێدانی خەباتی رزگاریخوازی بەبێ گیانفیدایی‌و قوربانیدان مەحاڵە. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەكو هێزێكی كاریگەر هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە رێگای خەباتی بەوە دەستپێكرد كەڕۆڵەكانی بەگیانی خۆشەویستی بە قوربانیدان پەروەردە بكات‌و لەو ڕوەوە پێشەنگی هەموو هێزە كوردستانییەكان بووە.
دەستنیشانكردنی رۆژێك بۆ رێزگرتن لەشەهیدی یەكێتی كارێكی پیرۆزە، دەبووایە زووتر بكرایە، بەڵام ئێستاش كارێكی باشە‌و ئەوەی گرنگە شێوازی یادكردنەوەكەو ئاستی بایەخ پێدانیەتی، بەداخەوە تائێستا ئەوەی كراوە هێندەی گەورەیی ئەو یادە نەبووە، لێرەدا مەبەستیش لەوە نییە كە هەر هیچ نەكراوە، بەڵی كراوە بەڵام لەئاستی رووداوەكەدا نەبووە، یاخود لەئاستی گەورەیی شەهیدی یەكێتیدا نەبووە، بۆیە هیوادارم ئەمساڵ لەهەموو روویەكەوە گرنگی زیاتری پێبدرێت‌و ئەگەر بكرێت لەداهاتوودا مۆنۆمێنتێك بۆ شەهیدی یەكێتی بكرێت، كەگوزارشت لەسەرجەم شەهیدانی یەكێتی بكات‌و ساڵانە لەو مۆنۆمێنتەدا یادەكە بكرێتەوە.
هەروەها كاری بەدۆكیۆمێنتكردنی داستانی شەهیدبوونی سەرجەم قارەمانەكانی یەكێتی تێدا بكرێت، مۆنۆمێنتێك كەسەرجەم خانەوادەی شەهیدان بەماڵی خۆیانی بزانن.
بەرزو پیرۆز بێت رۆژی شەهیدی یەكێتی، سەربەرزی بۆكەسوكاری شەهیدان، رووسووری بۆ ئەو دایكانەی لەپێناوی ئازادیدا پارچەی جەرگیان كەوتە سەر پشكۆی ئاگر.

پۆڵا سیروان تاڵەبانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket