riklam

باران هه‌ره‌س به‌ ڕێگایه‌كی سه‌ره‌كی ده‌هێنێت

kurdistani 12:00 AM - 2014-11-23
بە هۆی باران بارینه‌وه‌ بەشێک لە رێگای سەرەکی دوکان- رانیە  هەرەسی هێنا

بە هۆی باران بارینه‌وه‌ بەشێک لە رێگای سەرەکی دوکان- رانیە هەرەسی هێنا

بە هۆی باران بارینه‌وه‌ بەشێک لە رێگای سەرەکی دوکان- رانیە لە نزیک پێچەکانی دوکان هەرەسی هێناو بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەک ئاستەنگی هاتووچۆ لەسەر بەشێکی شەقامەکە دروستبوو.

 عه‌بدول رەحمان حسێن ئاغا لێپرسراوی ئامێرەکانی شارەوانی دوکان بە PUKmedia ی راگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەمان بە بوونی هەرەس هێنانی رێگای دوکان- رانیە بەهۆی باران بارینەوە دەست بەجێ تیمێکمان بە هاوکاری بەشی ڵۆلیسی دوکان گەیشتینە شوێنەكه‌و دەستمان کرد بە پاکردنەوەی رێگاكه‌.

وتیشی: خۆشبەختانە  هیچ روداوێکی هاتوچۆو نەخوازرا بە هۆی ئەو هەرەس هێنانەوە روی نەداو تیمەکانیشمان بەردەوام لە حالەتی ئامادەباشیدان بە تایبەتی لەکاتی باران باریندا.

قەزای دوکان بەو ڵێەی ناوچەیەکی شاخاویە چەندین رێگای  هەیە کە ناو چەی ڵشدەو قەڵادزێ و کۆیەو شەقڵاوە دۆڵی جافایەتی لەو رێگایانەیه‌وه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن كه‌ هاوینە هەواری دوکان پارێزگای سلێمانیەوە دە بەستێتەوە، بۆیە شارەزایانی باری هاتوچۆش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کەپێویستە فەرمانگەی رێگاو بان لە قەزاکەدا بکرێنەوە بە تایبەتی لەوەرزی زستاندا ئەم جۆرە حاڵەتانە زۆر روو دەدەن.


 PUKmedia   شاڵاو ئه‌حمه‌د- دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket