riklam

جەلەولاو سەعدیە.. تۆپخانەکانی پێشمەرگە بەخەستی بۆردومانی داعش دەکەن

kurdistani 10:56 PM - 2014-11-22
ته‌واوی جوڵه‌ی تیرۆرستانی داعشی وه‌ستاندووه‌و زیانێكی ئێجگار زۆری پێگه‌یاندون

ته‌واوی جوڵه‌ی تیرۆرستانی داعشی وه‌ستاندووه‌و زیانێكی ئێجگار زۆری پێگه‌یاندون

له‌ سه‌عات 8ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 22-11-2014ه‌وه‌ بۆردومانێكی سه‌ختی مۆڵگه‌كانی داعش له‌لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپای عێراق و تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستی پێكردووه‌و زیانی زۆر به‌تیرۆرستانی داعش گه‌یاندوه‌.
 
عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بۆردومانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆدارێژراو ده‌كرێت و ته‌واوی جوڵه‌ی تیرۆرستانی داعشی وه‌ستاندووه‌و زیانێكی ئێجگار زۆری پێگه‌یاندوون.

روونشیكرده‌وه‌: تیرۆرستانی داعش ژماره‌یه‌كی زۆریان لێكوژراوه‌، به‌ڵام هێشتا ئامارێكی ورد و باوه‌ڕ پێكراومان له‌به‌رده‌ستدا  نیه‌، به‌ڵام له‌رووی زیانی سه‌ربازه‌وه‌ به‌ته‌واوی داعشی نائومێد كردووه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ره‌بیه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی وێران كردووه‌.


ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: تیرۆرستانی داعش به‌ته‌واوه‌تی بێزاربوون و هیچ ده‌رفه‌تێكی ده‌ربازبوونیان نه‌ماوه‌و رۆژ له‌دوای رۆژ لێیان ده‌كوژرێت و ژماره‌یان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چێت.
 
وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر باسی له‌وه‌شكردكه‌ هه‌ردوو ناحیه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ دراوهن، به‌ڵام تائێستا هیچ پێشره‌ویه‌ك بۆ ناوناحیه‌كه‌ نه‌كراوه‌.
 
له‌باره‌ی زیانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌شه‌وه‌ ووتی: هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نه‌كوتووه‌و به‌به‌رده‌وامی خاڵه‌ ستراتیژیه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كرێت.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket